. . . .


2 Oct 2013

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی کۆمیتەی گشتی حدک لە وڵاتی ئالمان


ناوەندی هەوال- ئاڵمان: رۆژی شەممە، رێکەوتی 28/09/2013 ، بە بەشداری زۆربەی ئەندامان لە وڵاتی ئاڵمان، کۆنفرانسی گشتیی حیزب، لە شاری فرانکفۆرت بەڕێوە چوو.
کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، بە راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل، کۆنفرانس دەست پێکرا.
سەرەتا لەلایەن کاک رەحمان قوربانی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب ، بەخێر هاتنی بەشداربووان و هەروەها بەرێز کاک هاشم رۆستەمی ئەندامی کۆمیسیۆنی پارێزگاری لە ئەساسنامە و ئەندامی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات، کرا و پاشان بەرنامەی کار و ئامانجەکانی کۆنفرانس روون کرایەوە.
بە دوای ئەوەدا لەلایەن کاک سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئاڵمان، راپۆرتی گشتی کومیتە، لە نیوان دوو کۆنفرانسدا، پێشکەش کرا کە کار و تێکۆشانی ئەو ماوەیەی کومیتەی لە خۆ گرتبوو
دواتر هەرکام لە ئەندامانی کومیتە و بەرپرسی بەشەکان( تەشکیلات، پێوەندی ، ماڵی ، کۆمەلایەتی) تیشکیان خستە سەر کار و چالاکیەکانیان و بەشدار بوانی کۆنفرانسەکەیان لێ ئاگادار کردەوە و بەو شیوەیە راپۆرتی کومیتەیان پڕنێوەرۆکتر کرد.
پاشان ئەندامانی کۆنفرانس، وێرای سوپاس کردن لە کار زەحمەتەکانی ئەندامانی کومیتە، راپۆرتی کومیتەیان خستە بەر باس و وتووێژ و، خاڵە بە هێز و لاوازەکانیان دەست نیشان کردن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کارەکان بە شێوەیەکی باشتر بەڕێوە بچن. ئەندامانی بەشداری کۆنفرانس زۆر پێشنیاری بەسوودیان بۆ تێپەڕ بوون لە کەند و کۆسپەکان، خستنە روو.
بەشی دووهەمی کاری کۆنفرانس تەرخان کرا بۆ وتاری بەرێز هاشم رۆستەمی، نوێنەری کومیتەی گشتیی حیزب لە دەرەوەی وڵات.
ناوبراو لە سەرەتای وتەکانی دا رێزی لە کاری کومیتەی حیزب لە ئاڵمان گرت و لە لایان کومیسیۆنی تەشکیلاتەوە دەستخۆشی پێگوتن. پاشان باسێکی گشتی سەبارەت بەم قۆناغە کە بزوتنەوەی کوردی پێدا تێدەپەری پێشکەش کرد، لە درێژەی ئەو باسەدا، ناوبراو روانگەکانی حیزبی سەبارەت بە کۆنگرەی نەتەوەیی، پێوەندی حیزب لە گەڵ حیزب و رێکخراەکوردستانیەکان و هەڵبژاردنە پارلمانیەکەی هەرێمی کوردستان،بۆ بەشدارانی کۆنفرانس شی کردەوە. باسی هەلومەرجی ئێستای ئێران و رەوتی پێوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ رۆژئاوا و شوێنەواری ئەو پێوەندیانە لە سەر بزوتنەوەی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان، بەشێکی دیکە لە وتارەکەی کاک هاشم رۆستەمی بوون
هەروەها بەرێز رۆستەمی لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر هەل و مەرجی خەباتی نەتەوی کورد بە گشتی و حیزبی دیموکرات بە تایبەتی و بۆ بەشداربوانی روون کردەوە کە چۆن حیزبی دێموکرات لە ئاست بەرژەوەندی نەتەوەیی و خەبات بۆ وەدەست هێنانی مافە رەواکانی کورد، بەرپرسیارەتی خستۆتە سەر شانی خۆی و بێ وچان هەوڵی بۆ دەدات. هەر بەو پێیەش هەریەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات، دەبێ بە بەرپرسیارەتیەوە ئەرکەکانیان بەجێ بگەیێنن تاکوو بەم شێوەیە سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەستەبەر بکەین.
ناو براو لە بەشی کۆتایی وتارەکەی دا باسی لە گرینگی چالاکتر بوون و زیاتر هاتنە مەیدانی تێکۆشەرانی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان کرد، بە تایبەت جەختی لە سەر زەرورەتی دامەزرانی رێکخراوی تایبەت بە لاوان و ژنان کردەوە.
دوابەدوای وتەکانی رۆستەمی، ئەندامانی حازر لە کۆنفرانس، ڕاو بۆچوونی خۆیان لەمەڕ وتەکانی دەربڕی و چەندین پرسیاری گرینگیان ئاراستەی ناو براو کرد کە بە وردی وڵامیان درایەوە.
ئاخر بەشی کاری کۆنفرانس تەرخان کرا بوو بۆ هەڵبژاردنی کومیتەی تازەی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان. لەم بەشەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە تێکۆشەرانی حیزب بە سەخاوەتەوە هاتنە پێش و ئامادەگی خۆیان بۆ وەستۆ گرتنی بەرپرسیاریەتی حیزبی نێشان دا و، لە پرۆسەیەکی رێکوپێک و دێموکراتیکدا، سەرئەنجام ٧کەس لە تێکٶشەرانی حیزب وەک ئەندامی کومیتەی گشتیی هەڵبژێردران.
بەو شیوەیە کۆنفرانس دوای نزیک بە ١٠ ساعەت کاری بەردەوام، بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی ‌هێنا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیتەی ئاڵمان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 840 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact