. . . .


1 Oct 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سویدی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان، ل??


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سێپتامبر، هەیئەتیکی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد، پێک هاتوو لە خاتوو موژدە عەزیزی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری و بە هاوڕێیەتی خاتوو شەهلا مورتەزازادە بەشداریان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوەی مافی ژنی کورد کرد کە لە شاری وێسترۆس بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە بە باسێکی تێر و تەسل لە سەر ڕۆڵ و پێگه‌ی ژنی کورد لە ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی کوردستاندا له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ناهیدە موکری دەستی پێکرد و پاشان بۆ دەوڵەمەندتر کردنی باسەکە و قسە و باسی زیاتر لە سەر بابەتەکە دەرفەت درا بە بەشداران تا ڕاو بۆچوونی خویان لە سەر باسەکەی خاتوو ناهیدە و بەگشتی لەسەر پرسی ژن دەرببڕن.
پێویست بە ئاماژەیە کە پەیامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لەلاین خاتوو شەهلا مورتەزازادە خوێندرایەوە و لە پەیامەکەدا ڕێز لە تێکۆشانی ئەندامانی ڕێکخراوەی مافی ژنی کورد گیرابوو و و داوا کرابوو کە ژنان بۆ وەدەست هێنانی مافی جنسی و ڕەگەزیەکانی خۆیان هەنگاوەکانیان یەبکخەن تا لە ڕەوتی گۆرانکارییەکان کە زۆر بەخێرایی دێن و دەڕۆن دوا نەکەون. هەروەها هاتبوو کە ژنانی کورد بەگشتی دەبێ هەوڵەکانیان بۆ لێک نێزیک بوونەوە و یەکدەنگ بوون دژ بە هەر چەشنە ستەم و هەڵاوردنێک چڕتر بکەنەوە و تێبكۆشن شوێنەواری هەموو ئەو بڕیارە چەوتانەی كۆماری ئیسلامی کە دەیان ساڵە لە دژی ژنان سەپاندوویەتی بسڕنەوە.

دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد

jni-kurd2013-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 915 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact