. . . .


30 Sep 2013

یادی ٢١ ساڵە تێڕۆڕی میکۆنۆس لە ئۆریگێن،ی ئەمریکا بەرز راگیرا


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٣، لەلایەن کۆمیتەی دەڤەری ئۆریگێن،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان لەو شارە، بۆ بەرز راگرتنی یادی ٢١ ساڵەی تێڕۆری مێکۆنۆس، سمینارێک بەڕێوەچوو.
سەرتای سمینارەکە، بە کۆپەلە شێعرێکی مامۆستای کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس، کە لە لایەن رووبار کەریمی،یە کە بەڕێوەبەری بەرنامەکەش بوو دەستی پێکرد و دواتر، سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب بە دەنگی بە سوزی فایق عەبدوڵلاهی و کۆرسی لاوان و مێرمنداڵانی دێموکرات و لایەنگرانیان پێشکەش کرا. دوای پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی رێێ ئازادی و کورد و کوردستان، ژمارەیەک لە لاوان و مێرمنداڵان بە دانانی مۆم و گوڵ لەپێش وێنەی نەمرانی میکۆنۆس، رێزیان لە خەبات و تیکۆشانی ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانە گرت.
بەشێک لە نووسراوەیەکی ئینگلیسی، کە سەبارەت بە تێڕۆڕی میکۆنۆس لەلایەن بەشی راگەیاندنی دەرەوەی وڵاتی حێزب ئامادە کرابوو، لە لایەن مێر منداڵی ژێر و بەتوانا، نەرمین تاجگەردوون خوێندرایەوە، کە پێشوازی گەرمی لێکرا.
پاشان وێرای خوێندنەوەی چەند کۆپلە شێعری دیکە سەبارەت بەو یادە، سروودی ''ئەگەر وتیان'' و سروودی "سادق شەرفکەندی" بە دەنگی خۆشی فایق عەبدوڵلاهی، کوڕی شەهید فەقی عەلی و هاوکاری لاوانی بەهەست رۆزیتا و رێبین کەریمی وتران.
باسی سمینارەکە، کە سەبارەت بە "تێڕۆریزمی کۆماری ئیسلامی و کارەساتی میکۆنۆس" بوو، لە لایەن هاوڕێ حەسەن حاتەمی، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی کۆمیتەی باکوریی ئەمریکا پێشکەش کرا.
بەڕێز حاتەمی لەباسەکەی دا، وێڕای ڕێزلێنان لە شەهیدان دکتور سادق شەرەفکەندی، فەتاح عەبدوولی، هومایوون ئەردەڵان و دکتور نوری دێهکوردی کە لە برلین لە ڕێستوورانی میکۆنۆس لە لایەن تێرۆریستانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە تێرۆر کران، باسێکی کورتی لەسەر تێڕۆڕیزمی کۆماری ئیسلامی، لەنێوخۆیی کوردستان و ئێران و دەروەی وڵات، لە دەستپێکی ئەو ریژیمەوە تا ئێستا، تێڕۆڕەکانی وییەن و برلین، کەسایەتیی د. سەعید و نەخش و خزمەتی بە جووڵانەوی کورد بەگشتی و دێموکراتەکان بەتایبەتی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، ئاماژی بە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەویی کورد و سەرکەتوویی لەو بەشەدا کە بۆ یەکەمین جار دوای کۆماری کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەریمی کوردستان ئەنجام درا و چوارەمین خۆلی هەڵبژاردنی پارلەمانی لە باشووری کوردستان و ئەزموونی نوێی فرە حیزبی و فرە رێکخراویی، بە کەمووکووڕیەکانیشییەوە، بە گرینگ زانی. سەفەری رووحانی بۆ ئەمریکا، هەوڵ دانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەربەست کردنی گەرمارۆکان، لەلاین خامنەیی ڕێبەر بە یارمەتی، رووحانی- زەریف لەگەڵ ئەمریکا، کەم کردنەوەی گوشار لەنێوخۆ بە یارمەتی بەشی قەزایی و بەیتی ڕێبەری و شووڕای بەرزی ئەمنییەتی میللی، کێشە ئاڵۆزەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوڕاست و ئەگەری پێکهاتنی رووسیە و ئەمریکا لەسەر مەسەلەی سووریە و پاشەکشەی ئێران، بەشێکی دیکەی باسەکەی کاک حەسەن حاتەمی بوو.
لەو سمینار دا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکانی دڤەری ئۆرێگێن، بەڕێز کامەران خۆشناو، بەرپرس پارتی کومیتەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو حیزبە و کاک فەرووق گەردی بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورد و ژمارەیەک لە ئەندامان و دۆستانی حیزب ئامادە بوون.
ئەو سمینارە پتر لە دوو کاتژمێری خایاند کە لەلایەن بەشدارانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمیتەی دەڤەری ئۆریگێن- ئامریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 834 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact