. . . .


23 Sep 2013

کوبوەنەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆنفرا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی سپتامبری ٢٠١٣ کاتژمێری دوازدەو نیوی نیوەرۆ تاکوو ٢ی پاش نیوەرۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبریتانیا، کۆبونەوەیەکی لەژێر ناوی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی وزە و سیاسەتی نێودەوڵەتی ساز کرد. بۆ ئەو کۆبوونەوەیە چەندین کەسایەتی سیاسی کورد و بیانی بانگهێشت کرابوو کە لە پانێلەکانی ئەو کۆبوونەوەیە دابەشدارییان کرد.
پانێڵ گێران هەریەك لەبەرێزان:
- بەڕێز دوکتور فایق نێروەی بالوێزی عێراقی فیدرال لە لەندەن
- بەڕێز ئیفان لویس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و وەزیری گەشە پێدان بۆ کاروباری نێودەوڵەتی.
- لۆرد گلاسمەن
- خاتو بەیان سامی عبدولرەحمان
- گاری کێنت ڕاوێژکاری سیاسی
تەوەرەکانی ئەو سمینار و کۆبوونەویە تەرخان کرابوو بۆ باس لە سەر پێشکەوتنەکانی بواری وزە، بە تایبەت نەوت و گاز لە کوردستان دا و ئەو پێشکەوتنانەی کە لەو بوارە دا بە هەوڵ و تێکۆشانی کاربەدەستانی حکومەتی کوردستان هاتوونە دیی. هەموو ئەو بەڕێزانەی کە لە باسەکاندا بەشدار بوون، سەردانی کوردستانیان کردووە و لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو پێشکەوتتان و دەستکەوتانەن کە لە ماوەیەکی کورت دا هاتوونەتە دیی.
پانێل گێڕەکان پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی حکومەتی هەڕیمی کودستانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، کە بە شێوەیەک بووتە هۆی سەقامگیری زیاتری ناوچەکە بەرز نرخاند و هاوکات پڕۆسەی ئاشتی نیوان کورد و حکومتی تورکیان بە باش و ئەرێنی وەسف کرد، هاوکات کێشەی کورد لە خۆرئاوای کوردستان تەوەرێکی دیکەی باسەکان بوو، کە هەر لەو پەیوەندییە دا پێشواز گەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاوارەکانی سوریە و خۆرئاوای کوردستان و هاوکات داوای هاریکاری نێونەتەوەیی کرا بۆ یارمەتی دانی زیاتر ئەو ئاوارانە.


حیزبی کرێکاری بریتانیا ئیوارە خوانێکی بۆ بەشداربووانی نێونەتەوەی
و حیزبانی خوشك پێك هینا
لە لایەکی دیکەوە کاتژمێری ٥ی ئێوارە بۆ شەش و نیو، لەلایەن حیزبی کرێکارانەوە ئێوارە خوانێک بۆ میوانان پێک هات کە لەم میوانداریە دا بەشێکی بەرچاو لە میوانانی بیانی و حیزبەکانی دۆست و دستە خوشکی ئەو پارتە بەشدار بوون ،کە بریتی بوون لەبەرێزان:
خاتوو هاریەت هارمن ئەندامی پارلمانی بریتانیا و جێگری سەرۆکی حیزبی کارگەر و هەروەها وەزیری سێبەری فەرهەنگ میدیا و وەرزش.
بەرێز داگلاس ئەلکساندر ئەندامی پارلمان و وەزیری سێبەر وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بەخێر هاتنی میوانان کراو هەروەها لەسەر بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنەسیاسیە نێونەتەوەییەکان ئالو گۆری بیروبۆچونەکان و سیاسەت و بۆچونەکانی حیزبی کارگەر لەو پیوەندیەدا و هەروەها ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و حیزبەکانی بەشدار لە ئێس ئای دا و چالاکتربوونیان لەمەر کێشەکانی ئەنترناسیونال وەک بانگەواز و داوایەک بە ئەرکێکی سەرەکی زانی.

بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە بریتانیا لەمیانەی ئەم دوو کۆبونەوەیەدا توانی لەگەڵ بەشێک لە بەشدار بووان و هەروەها لەگەڵ وەزیرانی سێبەری حیزبی کرێکاری بریتانیا چاوپێکەوتن بکات کە بریتی بوون لە هەریەك لەبەرێزان:
بەڕێز ئین لوکوس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و هەوروەها وەزیری سێبەر بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەراست و ئەفریقا
خاتوو هاریەت هارمن ئەندامی پارلمانی بریتانیا و جێگری سەرۆکی حیزبی کارگەر و هەروەها وزیری سێبەری فەرهەنگ میدیا و وەرزش.
بەرێز داگلاس ئەلکساندر ئەندامی پارلمان و وەزیری سێبەری وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا
بەڕێز دوکتور فایق نێروەی بالوێزی عێراقی فیدرال لە لەندەن
بەڕێز یونال جەفیزکۆس بالوێزی ترکیە لە لەندەن
بەڕێز ئیفان لویس ئەندامی پارلمانی بریتانیا و وەزیری گەشە پێدان بۆ کاروباری نێودەوڵەتی.
گاری کێنت ڕاوێژکاری سیاسی
بەرێز ڕۆنالد بەدوبی لە وڵاتی بۆتسوانا و سەرۆکی حیزبی کۆنگرێسی بۆتسوانا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 758 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact