. . . .


23 Sep 2013

بەشداری نوێنەرایەتی حدک لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کارگەری بریتانی?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی سپتامبری ٢٠١٣ لەسەر بانگێشتی فەرمی حیزبی کرێکارانی بریتانیا، بەڕیز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری حیزب بەشداری ئەم کۆنفرانسەی کرد.
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٩ بەکاتی لەندەن لە شاری برایتۆن کۆنفرانسی سالانەی حیزبی کارگەری بریتانیا بۆ بەشی نێونەتەوەی دیدارێکی تایبەتیان پێک هێنا، ئەم کۆبونەوەیە بۆ ناساندنی تیمی نێونەتەوەی حیزبی کارگەر بە میوانانی بیانی و شیکردنەوەی سیاسەتەکانی حیزبی کرێکار بوو بۆ میوانەکان. بەشێکی بەرچاو لە میوانانی بیانی بەشداری ئەو کۆبونەوە تایبەتە بوون و لەلایەن خاتوو هاریەت هارمن جێگری سەرۆکی حیزبی کارگەر و هەروەها وزیری ڕۆشنبیری و میدیا و وەرزش و هەروەها سکرتێری گشتی حیزبی کارگەر بەرێز لین مەک نیکۆلەوە پێشوازیان لێکرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە پەڕاوێزی کۆنفرانسەکەدا بەڕیز مەولوود سوارە، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لەبریتانیا لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە بەشداربووان دیدار و چاوپێکەوتنی کرد و لەسەر حیزبی دێموکرات و سیاسەت و روانگەکانی حیزب هەروەها زەبروزەنگ و پێشێلکارییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانی دژ بە گەلەکەمان قسە و باسی کرد.
نوێنەری حیزب لە بریتانیا توانی لە نزیکەوە چاوی بەو بەڕیزانە بکەوێت:
لە وڵاتی زیبابویێ بەرێز خاتو کەمبێرلی نوێنەری بزوتنەوەی گۆران و دێموکراسی و هەروەها سکرتێری قوتابیان
جمهوری کامێرۆن
بەرەی سۆسیال دێموکرات بەرێز بینجەمین سکرتێری تایبەت و هەروەها بەرپرسی میلی یەکیەتی لاوانی سۆسیالیست
دکتور رەزا تەبریزی بەرپرسی کۆملگای ئەنگۆلا و قەزاقستان.
بەرێز دانیل لە حیزبی گەلی کۆملگا، لە ولاتی گانە
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
libar-party2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 720 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact