. . . .


22 Sep 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە کۆنفڕانسی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستان ?


ناوەندی هەوال- سوید: لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردستان" پە یە دە"، هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفڕانسی لقی سوید بۆ کۆنگرەی ٢ ئەو پارتە دا بەشداریان کرد. ئەو کۆنفڕانسە کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە ڤاکسالا سکۆلانی شاری ئۆپسالای سوید بە بەشداری زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەندامانی پەیەدە دەستی پێکرد. لە سەرەتای کاری کۆنفڕانس دا پەیامی پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان خوێندرایەوە، کە لەو بەشە دا بەڕێز سەید عەزیز نژادیان پەیامی کومیتەی سوید،ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی پێشکەش کرد کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەشدارانی ئەو کۆنفڕانسە بەرەوڕوو بوو.
بەڕێز نژادیان لە پەیامەکەی دا ئاماژەی بەو ئاڵوگۆرە بە پەلەیە کرد کە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوین دا هاتووەتە ئاراوە و ئەوەی بە فاکتەرێکی بە هێز زانی بۆ ئەوەی کە کوردیش وەک هەموو نەتەوەکانی دیکە ببێتە خاوەن وڵات و کیانی سەربەخۆ. بەڕیز نژادیان هێنانە دیی ئەو ئامانجەی بەستەوە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی حیزب و ڕێکخراو و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هەموو بیرو بۆچوون جیاوازەکانەوە و ئاواتی سەرکەوتنیشی بۆ کۆنگرەی ٢هەمینی پارتی دیموکراتی خۆرئاوای کوردستان خواست.
pyd-hdk2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 698 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact