. . . .


18 Sep 2013

ئێوارە خوانێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەندامانی پارلمانی سکۆت?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 17 سێپتامبری 2013 بە میوانداری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، لە شاری گلاسگۆ،ی سکۆتلەند ئێوارە خوانێک بە بەشداری هەریەکە لەبەرێزان بۆب دۆریس، هانزا مالیک و هەمزە یوسف، سێ ئەندام پارلەمانی سکۆتلەند و هەروەها بەشێك لە چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتوری و لایەنگران و دۆستانی نەتەوەی کورد لە ناوخۆی سکۆتلەند و نوێنەرایەتی بەشێک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕێکخرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کورتە وتارێک لە لایەن بەڕێز بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا پێشکەش کرا و پاشان بەشداربووان گوێبیسی وتاری ‌هانزالا مالیک ئەندامی پارلەمانی سکۆتلەند بوون. بەڕێز مالیک لە سەرەتای وتارەکەی دا جەختی لە سەر ڕۆلی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانی و یارمەتی دانی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە و هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هەموو ئەو پشتیوانی و یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەیە کە سەرەڕای ئەو گرفتەی کە لە کوردستان دا هەیە، پێشکەشێ خەڵکی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریەی بە گشتی کردووە. بەڕێز مالیک لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا ئاماژەی بە دوایین سەردانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ڕێکەوتنەکانی هاوکاری نێوان سکۆتلەند و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و ئابوری زۆر پربایەخ نرخاند.
لە درێژەی ئێوارە خوانەکە دا بەڕێز هەمزە یوسف ئەندامێکی تری پارلەمانی سکۆتلەند لە وتەیەک دا ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جوورە هاوکاری و پشتیوانیەک لە گەلی کورد لە کوردستان و لە ناوخۆی سکۆتلەند دەربڕی. پاشان کۆبوونەوە کە بە میوانداری لە بەشداربووان و ئالوگۆڕ کردنی بیروڕا و بەهێز کردنی پەیوەندیەکانی نێوان لایەنە کوردیەکان و ئەندامانی پارلەمانی سکۆتلەند و کەسایەتیە سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتوری و ئابوری ناوخۆی سکۆتلەند کۆتایی پێهات.
شایانی باسە کە هەرسێک نوێنەرانی پارلەمانی سکۆتلەند، بۆب دۆریس، هانزا مالیک و هەمزە یوسف بە دۆستان و پشتیوانانی بەنرخ و دێرینی گەلی کورد لە سکۆتلەند ئەژمار دەکرێن و لە زۆربەی بۆنە و هەڵکەوتەکان دا بەشداری دەکەن کە بۆ نمونە لە بە ژینۆساید ناسینی کارەساتی هەلەبجە لە پارلەمانی سکۆتلەند، بە پشتیوانی لە گەلی کورد وتاریان پێشکەش کرد و دەوری سەرەکییان هەبوو لە بە فەرمی ناسینی ئەو کەیسە دا.
جێگای ئاماژەیە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەرێز کاک ئاسۆ فتوحی و هاوڕێیەتی ژوان میهن دوست بەشداری ئەم ئێوارە خوانە بوون و توانیان لە نیزێکەوە لەگەڵ بەرێزان بۆب دۆریس، هانزا مالیک و هەمزە یوسف و بەشێکی بەرچاو لە بەشدارنی ئەو ئێوارەخوانە دیدار وتووێژ بکەن لەسەر رۆژهەلاتی کوردستان ئاگادارییان بدەنێ.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 666 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact