. . . .


17 Sep 2013

بەڕێوەچوونی کوڕی پرسەی تێکۆشەری دێرین خاڵە مینە لە شاری ئۆمێئۆی سو?


ناوەندی هەواڵ- سوید: هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن، بە داخێکی زۆرەوە رۆژی ١١/٩/٢٠١٣ لە شاری ئۆمیئۆی وڵاتی سۆئێد، یەکێکی دیکە لە ڕێبوارانی ڕێبازی دیموکرات و تێکۆشەرێکی دیرینی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەناوی موحەممەد ئەمین عوسمانزادە ناسراو بە خاڵە مینە، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵ ئاوایی لە حیزب و بنەماڵە و هاورییانی کرد. هەربەو بۆنەیەوە رۆژی١٥-٩-٢٠١٣ کاتژمێر ٦ ئێوارە تا کاتژمێر٩ شەو، بۆ ڕێزگرتن لە ڕابردووی پڕ لە شانازی ئەو شۆڕشگێرە خۆڕاگرە، کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی بە بەشداری بەشێکی زۆر لە ئەندامانی حیزب و کوردانی دانیشووتی شاری ئومێئۆ،ی سوید بەرێوەچوو. لەو کوڕیادە دا کۆمەڵێک لەهاورییانی خوالێخۆشبوو چەندین بیرەوەری خۆشیان کە لەگەڵ خاڵە مینە هەبووگەرایەوەئەوەی و لەو ڕێگەیەوە وەفا وڕێزی خۆیان بۆ خاڵە مینە و ڕابردووی پڕ لە شانازیی ئەو نیشان دا. جێگای باسە هەر لە سەروەسیەتی خۆی لە کۆڕی پرسەکەی دا نەغمەی پڕ سۆزی شمشاڵی قالە مەڕە بێدەنگی هۆڵەی شکاند و ڕەسەنایەتی ئەو مرۆڤە شۆڕشگێڕەی بە هەمووان ناساند. هەروەها هەر لە سەر ڕاسپاردەی خالە مینەی کۆچکردوو، لە جیاتی کفن بە بەرگی پیرۆزی پیشمەگانەوە بەخاک سپێردرا و خۆی گوتەنی دەیەوێت تەنانەت دوای هەستانەوەش بەرگری پێشمەرگانە کە سەلمێنەری خۆراگری گەلەکەیەتیی لە بەردا بێت. پێویست بە ئاماژەیە کە ڕۆژی دووشەممە ١٦/٩ کاتژمێر ١ دوای نیوەرۆ تەرمی پیرۆزی خالە مینە، لە ناوی خەم و پەژارەی هاوڕێیانی و کوردانی ئەمەگناسی ئەو شارە دا بە خاک سپێردرا. هاوکات لە سەر گڵکۆکەی هاوڕێ عەبدووڵا موجاهدی، بەرپرسی کومیتەی ئومێئۆ،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، چەند وتەیەکی سەبارەت بە کەسایەتی خالە مینە و وەفاداری و خۆڕاگری ئەو مرۆڤە خۆنەویستە پێشکەش کرد و سپاس و پێزانینی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی پێشکەشی ئەو ئازیزانە کرد کە لەو ڕێورەسمە دا بەشدار بوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان - سوید
xale-mine.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 773 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact