. . . .


15 Sep 2013

بەڕێوەچوونی کۆڕیادێک بۆ ئیمپراتووڕی شێعری کوردی مامۆستا شێرکۆ بێکە


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: هەیئەتێکی کومیتەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ، پێکهاتوو لە بەرێزان رەسووڵ پەناهی، سۆران شێرزاد و سابیر سەلیمزادە بەشداری کۆریادی شاعیری گەورەی کورد مامۆستا "شێرکۆ بێکەس"یان کرد.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٥/ ٩/ ٢٠١٣ بۆ بەڕز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری شاعیری گەورە و شۆڕشگێڕی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکەس، کۆریادێک لە شاری فرێکدیستادی وڵاتی نۆروێژ بەرێوە چوو. سەرەتای کۆریادەکە بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شێرکۆ بێکەس و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەست پێکرد. دواتر پەیامی کومیتەی ئامادەکاری رێورەسمەکە لە لایەن چالاکی بواری ئەدەبی، غەفوور رەفیقەوە لە ژێر ناوی قاموسی وشە لە شێعری شێرکۆ بێکەس دا پێشکەش کرا. لە پەیەمەکەی بەرێزیان دا هاتبوو کە: شێعرەکانی مامۆستا شێرکۆ وەک شێعر نا بەڵکوو وەک واتای شێعری توانی سنوورەکان ببرێت جگە لەم باسە یەکێک لە شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس کە لە لایەن ناوبراوەوە کرا بوو بە نروژی لە کۆتایی پەیامەکەی دا خوێندرایەوە. دواتر هونەرمەند خوسرەوە ماملێ دوای پێشکەش کردنی چەند وتەیەک لە سەر کەسایەتی مامۆستا شێرکۆ، ئاوازێکی بە دەنگە بە سۆزەکەی بە ناوی "یادی بە خێر" پێشکەش بە کۆرەکە کرد دوابە دوای گۆرانییەکەی کاک خوسرەوە ماملێ، شاعیری لاو و چالاکی بواری مافی ژنان عیسمەت سۆفییە چەند پارچە شێعرێکی مامۆستا شێرکۆی کە سەبارەت بە زوڵم و نابەرابەرییەکانی ژنان نوسرابوو بۆ بەشدار بووان خوێندەوە و هاوکات باسێکیشی لە ژێر ناوی شێعرەکانی شێرکۆ بۆ ژنان و مافی ژنان پێشکەش کرد کە ناوبراو ئەو شێعرانەی بە شێعری فێمێنیستی بە ناو کردن. دواتر کاک مێقداد هادی چەند باسێکی لە سەر مامۆستا شێرکۆ بێکەس پێشکەش کرد. ناوبراو وتی: شێرکۆ پانتاییەکی زۆری لە شێعر و ئەدەبی کوردی دا داگیر کردبوو، شێرکۆ شاعیری جوانییەکان بوو، تاکی وەک سوبێکت و تاکی سەربەخۆ دەدەیت و دەیهێنایە ئاستێکی زۆر بەرز و کەسایەتەتی بە تاک دەدا و و گرینگییەکی تایبەتی بە ئازادییەکانی تاک دەدا. لە لای ئەو نیشتمان سەنتەر بوو و رەخەگرتن جێگایەکی تایبەتی لە شێعرەکانی دا گرتبوو. بەڕێز مێقداد هەر لە درێژەی بابەتەکەی دا چەند شێعرێکی ناوبراوی بۆ بەشدار بووان خوێندەوە. لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆڕیادە دا رۆشەنبیر و نووسەری گەلەکەمان مەریوان هەڵەبجەیی باسێکی لە سەر بێکەس پێشکەش کرد: مەریوان باسی ئەوەی کرد کە ئازاری شێرکۆ ئازاری مرۆڤایەتی بوو، ئازاری ناوبراو ئازاری نەتەوەیی و نیشتمانی بوو کە ناتوانین کوردبوونی لێ بستێنینەوە، ئەو جگە لەوەی کەسایەتییەکی ناوازە بوو، لە دەرەوەی شێعریش کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی گەورەی هەبوو. دواتربەڕێز بێهروز سەلەواتی بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی موسیک و دەنگی خۆشی خسرەوە ماملێ دا، تێکەڵەیەکی شێعر و گۆرانیان پێشکەش کرد، ئەوە جگە لەوەی باسێکیشی لە سەر سێگۆشەی روانگە ی شێرکۆ بۆ مرۆڤ هێنایە بەرباس. لە کۆتایی دا گۆرانییەکی هونەرمەند خسرەو ماملێ بە هاوکاری موزیک ژەنان پێشکەش کرا لە "ژێر ناوی ئەسیری مەستی دووچاوی کاڵم" کە کۆتایی بە کۆریادەکە هێنا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 849 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact