. . . .


14 Sep 2013

چاوپێکەوتنی هەیئەتێکی کومیتەی حدک، لەگەڵ ڕاوێژکاری بەڕێز ئێڕڵ بلو??


ناوەندی هەوال- ئەمریکا: دوانیوەڕۆی هەینی ڕێکەوتی ١٣ی سێپتامبری ٢٠١٣، هەیئەتیکی کۆمیتەی دەڤەری ئۆریگێن،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چاویان بە بەرپرسی ئۆفیسی پارڵمانتێرێکی ئۆریگێن، کەوت. ئەو هەیئەتە کە لە بەڕێزان: حەسەن حاتەمی- ئەندامی رێبەری و بەرپرسی کۆمیتەی باکووریی ئەمریکا، مەحموود تاجگەردوو، بەرپرسی کۆمیتە و ئەڤین عەزیزی ئەندامی کۆمیتە و بەرپرسی پێوەندییەکان پێکهاتبوو، لەگەڵ بەڕێز کێڤن پۆززی بەرپرسی دەفتەری ئێڕڵ بلوومناڕ ئەندامی پارڵمانی دەڤەری ئۆریگێن چاوپێکەوتنیان کرد.
ئاشنا بوون و پێوەندی بەردەوام، ناساندنی پتری پرسی کورد، پێشێل کاری مافی مروڤ دژی نەتەوەی کورد لە ئێران دا، لە زیندانەکان، کۆمەلگاو سنوورەکان، رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە و بەتایبەتی تراژیدی سووریە و کێشە کورد لەو وڵاتە و پێشێلکاری مافی کوردان کە پتر لە ٧٠ ساڵ دریژەی هەبوو، داهاتووی ئەو ناوچەیە و ئاڵوگۆڕەکان، ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ سکرتێری حیزب بۆ باسی پرسی کورد لە پارڵمانی ئۆریگێن و کۆنگرەی ئەمریکا لە واشینگتۆن دی سی، وتەگەلێک بوون کە باسیان لەسەر کرا. پێویست بە ئاماژەیە کە بەڕێز کڤین پۆززی زۆر بە گەرمی پێشوازی لە هەیئەتی حیزبی کرد و بەڵێنی دا کە ئەو پرسانە لەگەڵ بەڕێز ئێڕێڵ بلوومناڕ بگەیەنێت.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
origan-9-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 949 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact