. . . .


13 Sep 2013

دیداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لەگەڵ لەگەڵ ڕێکخراو مافی مانەوە(Bleibe Recht Kollekti


ناوەندی هەواڵی- سویس: لەسەر داواکاری ڕێکخراو مافی مانەوە(Bleibe Recht Kollektiv) ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱۲ی سپتەمبری ۲٠۱۳ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هاوڕێیەتی زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سویس لەگەڵ ڕێکخراوی ناوبراو کۆ بۆوە. لەو کۆبوونەوەیەدا سەرەتا ڕێکخراوی ناوبراو خۆیان ناساند و بە وردی باسی کار و چاڵاکیەکانی خۆیان لە وڵاتی سویس کرد. ئەو هەیئەتە باسی زۆرێک لەو زوڵم و نابەرابەریانەیان کرد کە وڵاتەکەیان لە هەمبەر پەناخواز و تەنانەت پەنابەرەکان پەیرەوی دەکات و گوتیان: ئێمە وەک خەڵکی ئەم وڵاتە دەزانین چ زوڵمگەلێک لە ئەم کەسانەدەکرێت کە لەبەر ناچاریان پەنا دێنن بۆ وڵاتە ڕۆژئاوایەکان و لە ناویاندا وڵاتی سویس.
پاشان هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەکورتی باسی مێژو و ئامانجەکانی ئەم حیزبەیان کرد و گووترا کە حیزبی ئێمە بۆ وەدەست هێنانی مافی گەورەترین گەلی چەوساوی بێ دەوڵەت و خاک لێ زەوتکراو دامەزراوە و ئێستاش بە ئەرکی خۆی ئەزانێ پشتگیری لەم جۆرە نارەزایەتییانە بکات.
هەروەها لە ڕاپۆرتێکی ئامادەکراو دا لە مەر پێشێلکاریەکانی مافی گەلی کورد و شیکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە فەرمیە دا، کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسیان لەسەرکرا و ئاماژە بەوەکرا کە بۆچی خەڵکی کورد ڕێگای پەنابەری دەگرنە بەر.
لە درێژە قسەکانی هەیئەتی حدک دا داوا لە رێکخراوی ناوبراو و کۆر و کۆمەڵە هاوشێوەکان کرا کە پشتیوانی تەواوی لە کێشەی کورد بکەن.
شایانی باسە کە ئەم دانیشتنە لەمەوبەر بڕێاری لەسەر درابوو لە شوێنێکی تایبەت دا ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ پشتیوانی لە کوردانی مانگرتووی پەناخواز، بردرایە یەکێک لە چادرەکانی ناو پەناخوازانی مانگرتوو لەبەر دەرگای ئیدارەی پەنابەری سویس(BFM).

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

r-m-p-s-2.jpg
r-m-p-s-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 728 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact