. . . .


10 Sep 2013

پەنجە خستنە ناو پەنجەی هێز


و: سۆران شێرزاد
بەشی یەکەم
مارتین لۆتێرکینگ و بزوتنەوەی مافە مەدەنییەکانی ئامریکا بە هێزترین چەک ناتوندوتیژییە کە لەدەستی ئێمە دایە ئاڵۆزترین چەکیش رێکخستنە "مارتین لۆتێرکینگ" مارتینی لاو بزوتنەوەی جەماوەری کە لە باشوری ئامریکا سەری هەڵدا لە ساڵی ١٩٥٥تا ١٩٦٥ راستەوخۆ لە شێوازەکانی بەربەرەکانی مەدەنی ئیلهامی وەرگرتبوو. لە دەیەی بیست ناوبانگی ستراتیژی گاندی لە خەبات بە دژی کۆلۆنیالیسم گەیشتە ئامریکا ئەوانیش پێێام وابوو لە شیوازێکی لەم چەشنە دەتوانن کەڵک وەرگرن، هەر لەم پێوەندییەدا هێندێک لە رەشپێستەکانی ئامریکا سەردانی هێندیان کرد و لە نزیکەوە لە جەوهەری ئازموونەکانی گاندی تێگەیشتن و پێێ ئاشنا بوون ئەگەرچی مارتین لۆتێرکینگ لە نێو ئەو کەسانەدا نەبوو بەڵام مێژووی خەباتی رەشپێستەکانی ئامریکا ئەوەی نیشان دا کە زیاترین رۆڵی لە بە جەماوەری کردنی ئەم شیوەیە لە خەبات دا هەبووە. مارتین لۆتێرکینگ لە ١٥ی ژانویەی ساڵی ١٩٢٩زایینی لە شاری ئاتڵانتای ئەیالەتی جۆرجیا چاوی بە دنیا هەڵێنا باوکی مارتین کەشیش بوو و لە لای خەڵک بە باوکە کینگ ناوبانگی دەرکردبوو، ناوبراو کەسێکی ناتق و زمانزان بوو وتارە ئاگرینەکانی بە سانایی کاریگەری لە سەر بەرامبەرەکانی دادەنا، باپیریشی کەشیشێکی نێو بەدەرەوە بوو کە ساڵەها ساڵ بە هەزاران کەسی بۆ لای کلیسا راکێشابوو. کینگ لە بنەماڵەیەکی لەم شێوەیە دا چاوی بە دنیا هەڵێنا و زۆربەی کاتەکانی منداڵی لە کلیسا دا بردە سەرێ تەمەنی مارتین گەیشتە ئاستێک کە پیویست بوو بچێت بۆ قوتابخانە و بۆی دەرکەوت کە دەبێ لە سپی پێستەکان هەڵاواردرێ ئەو راستی مەسەلەکەی نەدەزانی، باشە هۆکاری هەڵاواردنی لە هاورێکانی چییە؟ ئەو راستی مەسەلەکەی نەدەزانی ناوبراو بە تەواوی سەری لێ شێوابوو کاتێک ئەو هۆکارەکەی لە دایکی پرسی دایکی باسی دەورانی دیلی بۆ کرد و پێی وت کە دوای ئەوەی شەرە نێوخۆییەکان تەواو بوون کاریگەری ئەو شەرانە بەسەر ئامریکاوە هەر ماوە و جیایی رەگەزی لە قوتابخانەکان،رێستورانت،ئوتوبوس تەنانەت لە شێرەی ئاو خواردنەوە و ... ببوو بە ئەمری واقع و دواتر رستەیەکی هێنایە زمان کە هەموو منداڵە رەشپێستەکان لە یەکەم هەنگاو د ا دەیبیسێ" بەڵام تۆش بە وەک هەموو مرۆڤە باشەکانی" بە هەمووی ئەوانەوە دۆخی منداڵی ئەو کە جار و بارە لێدان و کوتانیشی لە لایەن بابییەوە پێوە بوو، پر بوو لە بیرەوەری خۆش و ناخۆش بۆ ئەو داییک و باوکی بە بەردەوامی لە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی خەڵک دابوون و لە خۆشی و ناخۆشی خەڵک دا بەشدار بوون و رێزی خەڵک بۆ باوکی ببوو بە پاڵپشتێکی مەعنەوی باش بۆ مارتین لۆتێر کینگ. باوەرمەند بوونی داییک و باوکی کاریگەری لە سەر کەسایەتی ناوبراو هەبوو. گەورە بوون لە ژێر سێبەری باوکێک کە هەموو کات و ساتەکانی بۆ کلیسا و شوێنە ئاینییەکان تەرخان کردبوو منداڵی ئەوی بردە ناو خەم و گرفتاری خەڵک بەڵام رەشپێستەکان جگە لە کێشەی جیاوازیدانانی رەگەزی کۆمەڵێک کێشەی تریشیان هەبوو ئەوان ئەو نابەرابەرییە قوڵ و رەرگەزیانە کە خۆی لە بێبەشی رەشپێشتەکان لە پێداویستییەکانی سپی پێستەکان، کرێێ کەم، ئیشی رەزیل و ژیان لە شوێنی نابەجێ دا دەدیتەوە بە شێنەیی چەمکی جیاوازیی رەگەزی بە مارتین ناساند. لە روانگەی سپی پێستەکان، رەش پێستەکان بوونەوەرێکی پیس،گڵاو، خوێری، ماستاوچی و تەنانەت نەخۆش بوون مارتین لەسەرەتای منداڵییەوە هەستی بە ئەمە دەکرد . ناوبراو هەموو هەوڵەکانی بۆ لابردنی ئەو پەڵە رەشانە لە سەر نێوچاوانی رەش پێستەکان خستەگەر . لەو جێگەوە کە باوکی مارتین کورە وەرزێرێک بوو کە لە سەر زەوی خەڵک ئیشی دەکرد لە هەل و مەرجی نالەباری ورەزێرەکان ئاگادار بوو، مارتین لۆتێر سیستەمی دەرەبەگایەتی بە جێگرەوەی تەواو عەیاری کویلەداری دەزانی ناوبراو پێێ وابوو کە کۆیلەکان لە رواڵەت دا ئازاد بوون بەڵام بە جێێ زنجیری ئاسن زنجیری ئابوورییان لە مل دابوو، بۆ رۆڵەکانی دەگێرایەوە کە سیستەمی دەرەبەگایەتی کە لە باشور دەسەڵاتی هەبوو دوا بە دوای شەرە نێوخۆییەکان و راگەیەندراوی نەمانی کۆیلایەتی وەرزێرانی رەشپێست بایخێکی ئەوتۆیان بۆ خاوەن کارەکانیان نەما بەلام لە راستیدا لە لایەن خاوەندارێتی سپییەوە داگیرکرابوون ، وەرزێری رەش پێست نیوەی پارەی کووتی زەوی و زاری دەدا و بۆخۆشی لە سەر زەوییەکە پێویستە کار بکات بەڵام تەنیا نیوەی داهاتی زەوییەکەی بە نسیب دەبێت کە ئەم بەشەش دەدزێت و وەرزێریش مافی پرسیار کردنی نییە کینگ هەر لە هەرەتی لاوەتییەوە دژایەتی ئەو هەڵ و مەرجەی کرد دواتریش کە بوو بە پێشەوای ئایینی تواناییەکی باشی لە وروژاندنی هەستی خەڵک دا هەبوو و لە بەرامبەر یاسای لێک جیاکردنەوەی نەتەوەیی کە لەسەر ئەو بنەمایە پێداویستییەکانی ژیانی سپی پێستەکان و رەش پێستەکان لێک جیا دەکرایەوە هەڵوێستی گرت.ساڵی ١٩٣٥ و ١٩٣٦ رێبەری تاقمێک لە رەشپێستەکان کە خوازیاری یەکسانی دەنگ و مافی مامۆستایانی سپی پێست و رەشپێست بوون، خستە سەرشانی. مارتین گەرچی تەمەنی کەم بوو بەڵام بەو پەری رێزەوە سەیری باوکی دەکرد. بە پێچەوانەی سپی پێستەکان و بە کەم زانینی رەش پێستەکان لە گۆمەڵگادا کەسانێکی جێگای متمانەی لە نێو نەتەوەکەی خۆی دا دەناسی، بەرێوبەرانی کۆمپانیای بیمە، بانکەکان، و زۆربەی ئەو بنیاتانەی کە مارتین دەیناسی هەموویان رەش پێست بوون ئەم توێژە تایبەتە لە کۆمەڵگا دا خاوەنی کەسایەتی بوون مارتین لە ساڵی ١٩٤٢ی زایینی ساڵێک زووتر لە هاوتەمەنەکانی پێێ نایە تاقە قوتابخانەی رەش پێستەکان، ناوبراو لە پۆلی یازدەهەمی ساڵی خوێندن بەشداری فستیڤاڵێکی کرد لە شاری ئاتڵانتا کە مەودایەکی زۆری نەبوو لە گەڵ شارەکەی خۆی، وتاری ناوبراو کە لە ژێر ناوی رەش پێستەکان و یاسای بنەرەتی بە باشترین وتار ناسرا لە گاتی گەرانەوەی مارتین بۆ ماڵ ناوبراو لە پەنای مامۆستاکانی دانیشتبوو لە ئوتوبوس دا کاتێک کە چەند سپی پێست سوار بوون هەروەک جاران دەبا جێگای خۆی دابا بە سپی پێستەکان و تاگەیشتن بە شوێنی مەبەست دەبا لە سەر پێ راوەستن مارتین ئەو ساتەی قەت لە بیر نەچوو کە خۆی بە توورەترین ساتی ژیانی دەزانی.
سەرچاوە: مبارزەی عاری از خشونت مهاتماگاندی و مارتین لۆتیر کینگ ترجمە بە فارسی؛شهرام نقش تبریزی

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1177 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact