. . . .


10 Sep 2013

ئاکادیمی سینەمایی " هەر مانگ" لە هەرێمی کوردستان دا مەزرا


و: ئازاد بانەیی
سەرچاوە: کوردپرێس
بە چاوەدێری و پشتگیری ڕاستەوخۆی دەرهێنەری بەناوبانگی کوردستان و جیهان، بەهمەن قوبادی، یەکەمین ئاکادیمی فێرکاری سینەما لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێ. بە گوێرەی هەواڵی کورد پرێس، بەهمەن قوبادی بە نیازە کە بە بانگهێشتی دەرهێنەر و ئەکتەرە سینەماییە گەورەکانی وڵاتانی ئوروپا، ئەمریکا و ئێران، دەورەی فێرکردن و راهێنانی چڕ و پڕ، سەبارەت بە تیۆری سینەما و دەرهێنان و هەروەها دەورەی عەمەلی بۆ ڕاهێنانی ئەکتەرە کوردەکان دەست پێ بکات. لەو ئاکادیمییە دا جگە لە کاری تێئۆری، چەندین دەورەی دیکە بۆ نووسینی فیلمنامە، دەرهێنان، دەورەی فیلم هەڵگرن، وەرگێڕان بە دەنگ " دوبلاژ" و هەموو دەورەکانی سینەما و دراما دکرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو پلانەی کە قوبادی داڕشتووە، هەموو ئەو کەسانەی ئارەزووی کاری سینەما و ئەکتەرییان هەیە و تەنانەت هیچ پێشینەیەکیان لەو بوارە دا نیە، لە ماوەی تەنیا ٦ مانگ دا بە باشترین شێوە فێر دەکرێن و توانای ئەوەیان دەبێت کە بە شیوەیەکی ئاکادیمیک لە فیلم و دراماکاندا دەور ببینن و لە سینەما و تەلەفزیۆن دا ببنە ئەکتەر، ئەوە جگە لەوەی کە هاوکات لەگەڵ خوێندن لەو ئاکادیمییە دا ئیمکانی ئەوەیان دەبێت کە کەڵک لە نوێترین زانستەکانی سینەما و کۆمپانیاکانی فیلمی جیهانی بە دەست بێنن و بۆ پێگەیاندنی خۆیان کەڵکی لێ وەرگرن.
بە پێی پلانی داڕێژراو، هەر کام لەو فێرکارانەی کە لە ئاکادیمی هەرمانگ دا بۆ ماوەی ٦ مانگ دەورەی فێرکاری دەبینن، بە مەبەستی ڕاهێنان و فێربوونی زیاتر و بە پشتگیری ئاکادیمی هەرمانگ، لە زانستگا و خوێندگە بەناوبانگەکانی ئوروپا و ئەمریکا نانووس دەکرێن و درێژە بو خوێندن دەدەن.
لە ئاکادێمی هەرمانگ خوێندن بە زمانی کوردی دەبێ، بەڵام ئەگەر خوێندکار و فێرخوازان بیانەوێت بە زمانی ئینگلیسی درێژە بە خوێدن بدەن، ئەوا ئەگەر ڕێژەکەیان گەشتە ئاستی پێویست، ئەوا دەورەی زمانی ئینگلیسیش دەکرێتەوە. ئامادە بوونی ئەکتەر و دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی هالیوود و سینەماکارە گەورە جیهانییەکان، جگە لەوەی کە حەز و ئارەزووی خوێندکارو فێرخوازان بۆ کارەکەیان زیاتر دەکات، هاوکات ئاشنا بوون و ناسینی ئەو مرۆڤە گەورانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە جێ پێیەک بۆ خۆیان و بۆ سینەمای کوردی لە بازاڕەکانی جیهاندا بکەنەوە.
بە گوێرەی هەواڵ خوێندکار و فێرخوازان ئەتوانن بە مەبەستی ناونووس کردن، لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ و ١٣ی مانگی سێپتامبری ٢٠١٣ی زایینی، لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر ٧ی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی هۆتێل چوارچرا، هەڵکەوتوو لە شەقامی شیخ عەبدولسەلام بارزانیی شاری هەولێری پایتەختی حکومەتی کوردستان ئامادە بن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1047 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact