. . . .


6 Sep 2013

کۆبوونەوەی کومیتەکانی حدک و یەکێتییەکانی ژنان و لاوان لە دەڤەری ئۆ?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: شەوی پێنجشەممە ٥ ی سێپتامبری ٢٠١٣، ئەندامانی کۆمیتەی دەڤەری ئۆریگێن،ی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، هاوڕێ لەگەڵ کۆمیتەکانی ژنان و لاوان کۆبوونەوەیەکیان بە بەشداری بەڕێزان کاک مستەفا شەلماشی و حەسەن حاتەمی لە شاری بیڤرتۆن پێک هێنا.
سەرتا کۆبونەوە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ نەمرانی رێی ئازادی و کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان کاک مەحموود تاجگەردوون بەرپرسی کۆمیتە، سپاسی بەشداربووانی کرد و داوای لە بەڕێز شەڵماشی کرد کە بۆ ئاشنابوونی زیاتری بەشدارانی کۆبوونەوەکە لەگەڵ سیاسەت و مێژوو و بڕیاراتی حیزبی دیموکراتی کوردستان باسێکیان پێشکەش بکا.
کاک مستەفا وێڕای دەبڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادە بوونی لەنێو ئەو کۆمەڵە تێکۆشەرە دا، لە بەشێک لە قسەکانی دا وتی: ئێمە لە دەرەوەی وڵات پێویستە هەمیشە کوردستانمان لە یاد بێ و هەوڵ و تیکۆشان بۆ ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژیر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئامانجمان بێ. بۆ ئەو مەسەلە گرینگە هەوڵ بدەن پێوەندییەکانتان لەگەڵ ئەمریکاییەکان بەتایبەتی لاوان پتر بێ، چونکە دەتوانێ یارمەتیدەری باش بۆ ناساندنی کورد بەوان و ناسینی ئەوان بە کۆمەڵگای کوردی، بەتایبەتی ئەوکەسانەی دەبنە دۆستی کورد و پشتیوانی لە مافە پێشل کراوەکانی نەتەوەکەمان دەکەن.
بەڕێز شەڵماشی لە درێژە دا کوتی: کورد بەگشتی و کوردی رۆژهەڵات بە تایبەتی لە ئەمریکا و کانادا(باکوریی ئەمریکا)، پێویستە پتر خۆ بە بەرپرسیار بزانن و لە هەر شوینێکی ئەمریکا دەژین، چالاک بن، چونکە پێوەندی گرتن بە دامودەزگاکانی دەوڵەتی ئەمریکا و سەناتۆڕەکان، هەم خەباتە ڕەواکەمان باشتر دەناسێنێ و هەم دڵگەرمی زۆرتر بۆ خەباتکارانی نێوخۆ پێک دێنێ.
دواتر هاوڕێ حەسەن حاتەمی لە وتەیەکی کورت دا، سەردانی بەڕێز شەڵماشی بۆ ئەمریکا و رۆژئاوای کانادا بە گرینگ زانی و وێرای خۆشحاڵی لە پێکهاتنی کۆمیتەی دەڤەری ئۆرێگێن و دواتر کۆمیتەکانی ژنان و لاوان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو دا، پیرۆزبایی لە پێک هێنەران و پشتیوانانی ئەو تیکۆشانە بەنرخە کرد.
ناوبراو بە نەقڵ لە جێم کەریجانسن، پارڵمانتاری کانادایی و دۆستی ناسراوی کورد، کە لە رێوڕەسمی یادی ٦٨مین ساڵ رۆژی دامەزرانی حدک لە تۆرۆنتۆ قسەی کردبوو کوتی: هەموو ئەو کوردانەی لە دەرەوەی وڵاتن، بەتایبەتی لە باکووریی ئەمریکا و بە تایبەتمەندی پتر و باشتر دەتوانن لە داهاتوو دا دیفاع لە مەسەلەی کورد بکەن. لاوان و منداڵان دەتوانن لە ریزی پێشەوەی ئەو کارە گرینگە بن، ئەگەر زمانی دایکیان باش بزانن و دایک و باوکان یارمەتیان بدەن و بە تێکەلاوکردنی باشترینەکانی کلتورەکانی هەردوولا خۆیان تەیار کەن.
دوای قسەکانی شەڵماشی و حاتەمی، زۆربەی بەشداران سەبارەت بە هەوڵەکانی خۆیان بۆ چالاکی بەردوام دوان و رێگاگەلی جۆراوجۆریان بۆ کارکردن و شوێن دانانیان لەو دەڤەرە باس کرد. کۆبوونەوە نزیک ٣ کاتژمیری خایاند.
کۆمیتەی دەڤەری ئۆریگێن- حدک
origan-5-9-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 985 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact