. . . .


4 Sep 2013

کۆبونەوەی بەرپرسانی کۆمیتەی ح د ک لە وڵاتی سویس لەگەڵ کاربەدەستانی ??


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی ٤ی سپتەمبری ۲٠۱۳ هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سویس، بە سەرپەرستی بەڕێز زاهیر شاعیری، بە مەبەستی هێنانە بەر باسی کێشەی پەنابەر و پەناخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەردانی ئیدارەی پەنابەری سویسBFMیان لە شاری بێڕنی ئەو وڵاتە کرد و لەگەڵ وەڤدێک لە بەرپرسانی ئەم ئیدارەیە کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا لە لایان وەڤدی حیزبی دێموکراتەوە بە وردی باسی باروودۆخی ڕابردوو و هەنووکەی ئێران و کوردستان کرا و لە ڕاپۆرتێکی ئامادەکراو دا بە وردی ئاماژە بەو پێشێلکاریانەی مافی کوردستانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشێوەی سستیماتیک ڕۆژانە لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە پەیرەو دەکرێت کرابوو و پەیوەست درانەوە بە ئەرک و پیشەی ئیدارەی خانەخوێوە باس کرا کە ئەم نابەرابەری و زوڵمانە دبنە هۆی ئەوەی کوردستانیانی ئەم بەشەی کوردستان وڵاتەکەیان بەجێ بهێڵن و پەنابەری وڵاتان بن.
باسی دواین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ئاکامەکەی بەشێک لە باس و خواسانە بوو کە لەو دانیشتنەدا قسەیان لەسەرکرا و وەڤدی حیزب بە ئاماژەیە بە سیاسەتەکانی دەیان ساڵی ڕابردووی کاربەدەستانی ئێران دژ بە گەلەکەمان، باسیان لەوە کرد کە ئێستاش و تەنانەت پاش هاتنی ڕۆحانی وەک سەرۆک کۆماری نوێ، هیچ ئاڵوگٶڕێک لە سیاسەتەکانی ئەو ڕژیمە دا پێک نەهاتووە و خوازیری ئەوە بوون کە هاتنە سەر حوکمی حەسەن ڕووحانی، کارتێکەری نەبێت لە سەر رەوشی پەنابەرانی کورد لە وڵاتی سویس.
لە بەشێکی تری باسەکاندا بە هێنانەوەی چەندین نموونەی حاشاهەڵنەگر لە سەر ڕەوشی نالەباری پەنابەران لە سویس، ئاماژە بەو نابەرابەری و زووڵمانە کرا کە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بەرانبەر بە پەنا خوازان دەکرێت و باسی ئەوە کرا کە پەنابەران سەرەڕای بوونی بەڵگە پێویست و سەلمێنەری ئەوەی کە پەنابەری مافی خۆیانە بەڵام لە لایان ئەم ئیدارە و کاربەدەستانی سویسی جوابی ڕەت وەردەگرن.
شایانی باسە لە لایان کاربەدەستانی ئیدارەی ناوبراوەوە سەرەڕای دەربڕینی هەستی خۆشحاڵیان لەم سەردانە، دوای ئەوەی وڵامی بەشێک لە تێبینی و پرسیارەکانی وەڤدی حیزب درانەوە چەندین پرسیاریان لە وەڤدی حیزب کرد کە لە لایان بەرپرسانی حیزبەوە وڵامیان درایەوە.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 623 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact