. . . .


4 Sep 2013

سەردانی هەیئەتێکی حدک لە ئۆفیسی پارتی دێموکراتی کوردستان، لە دەڤەری


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: دوانیوڕۆی رۆژی دووشممە ڕیکەوتی ٢ی سێپتامبری ٢٠١٣، هەئیەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی بەڕێز مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەردانی ئۆفیسی پارتی دێموکراتی کوردستانیان لە دەڤەری واشینگتۆن کرد و لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارتی بە سەرپرستی بەڕێز حیکمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی حەوتی پارتی،یەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا. کاک حیکمەت بامەڕەنی دوای بەخێرهێنانی گەرمی هەیئەتی حیزب، سپاسی سەردانەکەی کردن و خۆشحاڵی خۆی و هەڤالانی لە ئاخافتنەکانی دوو رۆژ پێشتری سمیناری شەڵماشی و حاتەمی لەو دەڤەرە دەربڕی. ئەو پشتیوانی لە هەڵوێستی بەرپرسەکانی حدک یان سەبارەت بە پرسی کورد کرد. بامەڕنی راپۆرتی بەشی کوردی ڕادۆ و تەلەفزیۆنی ئەمریکای لە سمینارەکە و وتویژوی دوای سمینارەکەی لەگەڵ هەردوو ئەندامی رێبەری حدک، بە گرینگی باسەکان لە لایەک و کاریگەری ئەو جۆرە کۆبوونەوە بەجێیەیانە، لە لایەکی دیکە کرد.
پاشان کاک مستەفا شەلماشی سپاسی بەرپرسان و ئەندامانی پارتی لە بەشداری لە سمینارەکە و پێشوازییەکەیان کرد. دواتر ناوبراو باسێکی کورتی سەبارەت بە پرسی کورد و رووداوە خێراکانی ناوچەکە کرد و پێویستی پتر لەجارانی هاوخەباتی و پاراستنی دەسکەوتەکانی کورد لە باشوور و رۆژئاوای کوردستانی بە ئەرکی هەموو لایەک زانی.
هەروەها حەسەن حاتەمی پێشنیاری کرد، بەپێی بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی گشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و کۆبوونەوەکانی کۆمیتەکانی ئامادەکاری کۆنگرە لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان، پێویستە لە دەرەوەی وڵات و بەتایبەتی باکووریی ئەمریکا، کۆمیتەکان، ئەندامان و دۆستانی حیزب و رێکخراوەکانی کورد لە هەرچوار بەشی کوردستان، نێوە بە نێوە کۆبنەوە و سەبارەت بە مەسەلە پێوەندی دارەکانی نێوانیان و چۆنیەتی کاری هاوبەش، بەتایبەتی سەردانی ئەندامانی کۆنگرە و سینات و بەریوەبردنی بۆنە نەتەوەییەکان بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن. پێویست بە ئاماژەیە کە ژمارەیەکی دیکەش لە بەرپرسانی بەڕێزی ئەو حیزبە و هاوڕێیانی کومیتەی حدک لە باس و خواسەکاندا بەشدارییان کرد و چەندین پرسی بەسوود و گرینگیان ورووژاند. لە کۆتایی دا بەرپرسانی هەردوو حیزب بەگشتی و لە دەڤەری واشینگتۆن بەتایبەتی، ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و کۆدەنگی دەربڕی. ئەو سەردانە پاش زیاتر لە کاتژمێرێک کۆتایی پێهات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
w-o-parti1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 897 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact