. . . .


3 Sep 2013

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ ٢٥ی مانگی یازدە دواخرا و لیژنەی ئامادەکاری


وەكو ئاگادارن، ماوەیەكە كار دەكرێت بۆ ئامادەكردنی یه‌كه‌مین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، لەو بارەوە كاری زۆر ئەرێنی ئەنجام دراوە. ئەوەی سەرنجی زۆربەی لایەنەكانی ناو كۆمیتەی ئامادەكاری راكێشا، ئەوەبوو كە رۆژی ئەنجامدانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد لە كاتی دیاری كراو لە 15-9-2013 كە دەكەوێتە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵمەتی راگەیاندنی گشت لایەنەكان كەوتۆتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەرمان بە چەند رۆژێك بۆیە دوای گفتوگۆ لەسەری بەباش زاندرا كە بەستنی كۆنگرەكە دوابخرێت بۆ 25-11-2013 كه‌ له‌و كاته‌دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش ته‌واو بووه‌.
لەگەڵ ئەوەی گشت ئەندامان، بەستنی كۆنگرەكە بە گرنگ دەزانن و لەوبارەوە كاری باش ئەنجامدراوە, ئەم دواخستنەش تەنها و تەنها لەبەر هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لە باشووری كوردستان, تاوەكو كۆنگره‌كه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و دوور له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.

كۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 802 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact