. . . .


1 Sep 2013

پێکهێنانی شەوێکی کولتوریی کوردی بۆ کوردانی دانیشتووی'' ستۆکهۆڵم'' و ''?


ناوەندی هەواڵ-سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ٣١ی ئاگۆست( ئووت) لەسەر داوەت و بانگهێشتی هاوبەشی کۆمەڵەی کولتوری سوئێدی و کوردی و هەروەها کۆمیتەی ستۆکهۆڵم‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، شەوێکی کوردی بۆ کوردانی ستۆکهۆڵم و کۆمۆنی ئوپلاندس وێسبی پێکهات کە لە لایەن کوردستانیانی نێشتەجێی ستۆکهۆڵم و دەورەوبەری بە گەرمی پێشوازیی لێکرا و خەڵکێکی بەرچاو بەشداری ئەو شەوە کولتورییە بوون.
لەم شەوە کولتورییەدا، سەرەتا بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە کاک عومەر ئەمینی و خاتوو نەوژین رۆستەمی، بەخێرهاتنی خەڵکەکەیان کرد و لە وتەیەکدا گرینگیی پێکهێنانی ئەو جۆرە شەوە کولتورییانەیان باسکرد و بەڵێنیان دا لە داهاتووش دا شەوی لەم چەشنە زیاتر پێکبێنن.
پاشان لەلایەن کۆمیتەی ستۆکهۆڵمی حدک، ئەو کیژ و لاوانەی لە بوارە جیاوازەکانی خوێندن، وەرزش و هونەری دیکەدا سەرکەوتنیان وەدەستهێنابوو، خەڵات کران و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن. هەروەها هەموو منداڵە بەشداربووەکانی شەوەکەش خەڵات کران کە بووە هۆی شادی و رەزامەندیان و ئەوانیش چێژی خۆیان لە شەوەکەیان وەرگرت و پەڕاوێز نەخران.
بەشی کۆتایی شەوە کولتورییەکە بە گۆرانییەکی هونەرمەندی دەنگ خۆشی گەلەکەمان و خاوەنی گۆرانی بە ناوبانگی'' لە قەندیلی سەربەرزەوە'' کاک '' تاهیری خەلیلی'' و هونەرمەندی لاو و دەنگ خۆش'' کاک شۆڕش بۆکانی'' کە هەردوکیان بە هەڵکەوت و میوانی لە کۆڕەکەدا بەشدار بوون، درێژەی کێشا.
پیویست بە ئاماژەیە کە ئەو شەوئاهەنگە لە ناو هەڵپەڕکێ و شادی بەشداربووان دا تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 791 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact