. . . .


31 Aug 2013

لەبەر دەرگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژنف کوردستانیان خۆپیش?


ناوەندی هەواڵ- سویس: دوای ئەوەی لە ۱۷ی ئەم مانگە لە سەر پێشنیازی کۆمیتەی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، چەندین حیزبی کوردستانی بە مەبەستی پێکهێنانی کۆدەنگی و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی ، بۆ ڕیسوا کردنی هێرشی دڕندانەی هیزەکانی حکومەتی بەعسی سوریە و تاقم و گرووپە ئیسلامییە تێرۆرسیتەکان بۆ سەر ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە خۆرئاوای کوردستان، لە وڵاتی سویس لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە، بڕیار درا کە ڕۆژی شەممە (۳۱ی ئاگوست) ئەو خۆپیشاندانە بەڕێوە چوو.
لەم ڕۆژەدا لەسەر بانگەوازی نزیک بە تەواوی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان کاتژمێری ۲ی دوای نیوەڕۆ سەدان کەس لە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان وەڕێ خست.
لەم خۆپیشاندانەدا کە دەیان ئاڵای پیرۆزی کوردستان و چەندین تراک و وێنەی نیشاندەری جنایەتە سازماندەی کراوەکانی ڕیژیم ئەسەد و گرووپە تررۆریستەکانی دەرحەق بەو بەشەی وڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێن بەرز کرابوونەوە، دوای خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، داخوازی خۆپیشاندەران بە زمانەکانی، ئینگلیسی، فرانسی، ئەڵمانی و کوردی خوێندرانەوە. ئەو خۆپیشاندانە ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر خۆپیشاندانەکە بەردەوام بوو و خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر، سەرنجی ڕێبوارانی ئەو جێگایان بۆ لای خۆیان و کێشەی گەلەکەمان ڕاکێشا. لە کۆتایی خۆپیشاندانەکە دا، بڕیارنامەی خۆپیشاندەران لە لایان وەڤدێکی تایبەتەوە ڕادەستی کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێف کرا.
جێگای ئاماژەیە کە خاتوو خەجیجە مەعزوور، ژنە تێکۆشەری دێرین و بێژەری بە وانای رادیۆ دەنگی کوردستان، بە هاوکاری مامۆستا عەزیز ئەحمەدی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی حیزب لەو سویس داخوازی نامەی خۆپیشاندەرانی بە زمانی کوردی خوێندەوە، هەروەها مامۆستا عەزیز ئەحمەدی یەکێک ئەندامانی ئەو هەیئەتە بوو کە ئەو داخوازی نامەکەیان تەسلیم بە کاربەدەستانی UNکرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەم حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوە بەشدار و ڕێکخەری خۆپیشاندانی ئاماژە پێکراو بوون:
حیزبی دیموکراتی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
پارتی دێموکراتی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان
حیزبی سوسیالستی کوردستان باکوور
حیزبی سوسیالستی کوردستان باشوور
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی کۆمنیستی کوردستان
حیزبی یەکیەتی دێموکراتیکی کورد لە سوریە
سازمانی خەباتی کوردستانی
کۆمەڵی پێشمەرگە دێرینەکان
گروپی ئارارات
ناوندی زاگرۆس
ڕێکخراوی چاوەدێری کوردۆساید (چاک)

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس





بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 768 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact