. . . .


30 Aug 2013

مەبەستی حاجی ئەحمەدی چییە؟


مستەفا ئەمیری
مەبەستی حاجی ئەحمەدی چییە؟
شەو لە تلویزیونی رووداو چاوم بە حاجی ئەحمەدی کەوت و گویم لە بە شیک لە قسەکانی بوو. لە سەر حیزبی دیموکرات قسەی دەکرد.دەیگوت حیزبى دیموکرات خۆی بە رەسەن دەزانیت،بەلام پىى وابوو كه لە کوردەواری دا رەسەن بە ئەسپ و مایین دەلین!

ماناى ئه و قسه يه ى ئه گه ر راستيش بئ له جى خوى دا نيه و غه يرى بى ريزى هيچ ديكه نييه.جا نازانم ئەو سالانەی کە خۆی ئەندامی حیزب بوو لێی دەرکردوه یا ئەوانیشی حیساب کردوە!!!!

باشه ئه گه ر ئه م به ريزه مه به ستى بى ريزى و ئاژاوه نانه وه نيت بو راست وشه ى ئه سپ و ماين به كار ده بات بو سه لماندنى ماناى وشه ى ره سه ن بو ناليت زمانى ره سه ن يان كولتوورى ره سه ن!!!

هەر چەند پیم خۆش نییە وا بنووسم بەلام هەر مەجبوورم کە بڵیم کەسیک کە بە خەیال خوی بە ریبەری پژاك بزانیت و کورد بیت، بۆ بەرژەوەندی و خو نیشان دانی خۆی دەبێ چەندە بێ سەواد و بێ ديقه ت بێت کە لەم کاتە ئەستەمە دا کە مەسەلەی کورد بەرەو گەشە کردنە و ئاسۆ لە جاران روونترە و لە بەرەبەری بەستنی کونگەرەی نەتەوییدا دا بێت ئەو قسانه بکات و سووک و هاسان بە حیزبیک کە خاوەنی ۷٠ سال خەبات و هەزاران شەهیدە ئاوا بێ رێزی بکات و ئەندامانی هەر دووک لای پژاک و حیزبی دیموکرات لە یەکتری دردونگ بكا.ئەم دوو بەشە بکا بە دوژمنی سەرەکی یەکتری و لەو ناوە دا رۆلە کانی کورد لە لیباسی پیشمەرگایەتی دا بە دەستی یەکتر بە کوشت بدات.
mohandes.jpg
ئەو جۆرە قسە کردنە غەیری خزمەت بە دوژمن چ قازانجیکی هەیە.من وه ك كورديك ریزم بۆ پژاک وەك شاخەیەکی پ ک ک هەیە و بۆ هەر گریلایەکی كه بە دەست دوژمن شەهید دەکریت خەفەت دامدەگریت و بە پەروشم.بەلام زۆریش نیگەرانی ئەو بەشەم کە ئەگەر ئەو وەزعە ئاوا بچتە پێش دوژمنی کوردیان لە بیر بچتەوە و دەست لە سەر ماشەی تفەنگ لە ریبەری و پیشمەرگە و ئەندامەکانی حیزبی دیموکرات بگەرین و شەریان لە گەل بکەن.لە بەرئەوەی کە جەنابی حاجی ئەحمەدی دەستووری داوە.! بۆیە من هیوادارم دیسان دەلیم هیوادارم ئەندامانی هەر دووک لا لەم کاتە ئەستەمە دا بە قسەی حاجی ئەحمەدی ئاوریک هەلناویسێنن کە کوژاندنەوەی چەتوون بیت.ئەودەم حاجی ئەحمەدی خۆی لە ئوروپا بە ماهوارە چاو لە بلێسەی ئاگری ئەم شەرە دەکات و بە موبایل فەرماندەهی شەریک دەکات کە رۆلەکانی کورد بە دەستی یەکتری دەکوژرین و ئاگاى له فرميسك و ئاهـى دايكى روله كوژراو به ده ست شه رى برا كوژىوه نييه.
لە کۆتایی دا پیم خۆشبوو بليم با پييان وا نە بیت کە بیدەنگی حیزبی دیموکرات لە حاست ئەو هەمووە بێ حورمەتییەی ئەوان نیشانەی بێ دەستەلاتی ئەو حیزبەیە. ئەوان دەبێ باش بزانن کە ئەو جواب نه دانەوەیە لەبەر حورمەتی وەزعیەتی حەساسی کوردە لەم سەردەمەدا و به س.

مسته فا ٢٠١٣

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1218 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact