. . . .


27 Aug 2013

کۆبوونەوەیەکی دۆستانە لە نێوان هەر دوو کۆمیتەی نۆروێژی حدک و کۆمە??


ناوەندی هەواڵ نۆروێژ: رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی ئوتی ٢٠١٣، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ئەسعەد خزری، بەرپرسی کۆمیتە، خوسرەو قادری بەرپرسی پێوەندییەکان، حەمەدەمین مەعروفی و کوێستان عومەرزادە، ئەندامانی بەشی پێوەندییە کوردستانییەکان، سەردانی کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یان لە ئۆسڵۆ کرد کە لە لایەن بەرێزان، ئیبراهیم کۆنەپوشی، بەرپرسی کۆمیتە، ناسر سۆفی، بەرپرسی پێوەندییەکان، بەهار فاتمی، فەرهاد مینبەری و سورینا مەحمودی، ئەندامانی کۆمیتەی کۆمەڵە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
له‌و دانیشتنه‌ دا، له‌ سه‌ر زۆر بابه‌ت‌و ته‌وه‌ری سیاسیی پێوەندیدار بە رۆژهەڵاتی کوردستان، کوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ، هەڵسەنگاندنی ئاستی په‌یوه‌ندی هەر دوو کۆمیتەی حدک و کۆمەڵەی شۆرشگێر له‌گه‌ڵ یه‌کتر، هاوکاری زیاتر لە نێوانیاندا و چەندین پێشنیاری بە کەڵک بۆ چالاکی و کاری هاوبەش لە نۆروێژ دا هاتە بەر باس و هەر دوو لایەن جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە لە داهاتوو دا زیاتر پەرە بەو جۆرە دانیشتنانە بدەن.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
komele-hdk2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 691 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact