. . . .


21 Aug 2013

عومەر باڵەکی بۆ زاگرۆس تیڤی: لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکان لەسەریا?


"ئەوەی کە ژنان بوونیان کەمە یان هەر نەبوون لە کۆمیسیۆنی راگەیاندن یان ئاگاداری کارەکە نەبوو، رەخنەیەکی بەجێ یە بەڵام ئەو رەخنەیە نابێ ببێتە ئەو ئیستیدلال و بورهانە کە ژنان درەنگ بانگەوازەکەیان بینیوە یان ئاگادار نەبوون، دەتوانم ئەوە بلێم کە خودی کاتی کۆنگرەکەش تەنگەبەرە، هەربۆیە هەلومەرجێکی سیاسی کە ئیستا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەگۆرێدایە و هەروەها بەتایبەت لەو دۆخەی کە کوردی تێدایە دەخوازێت کە بەزووترین کات ئەم کۆنگرەیە بگرین و بتوانین ئەو پەیامە ئاشتیە، سیاسی و نەتەوەییە بە چوار دەوری خۆمان بگەیەنین. ئەگەر لە کۆمیسیۆنی راگەیاندن ژنان بوونیان نەبووە ، ئەوە لە کۆمیسیۆنەکانی تر ئەو کەسریە پڕ کراوەتەوە، هەروەها لە لیژنەی ئامادەکاردا ئەو رێژەیە پڕکراوەتەوە و ژنان لە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەدا دەورێکی بەرچاو و ئەکتیڤیان بینیوە. هەروەها ئێمە لە لیژنەی ئامادەکار ئەوەمان پەسەند کردوە کە ژنان دەبێ ٤٠ لەسەدی کۆنگرە پێک بهێنن". ئەمە وتەی عومەر باڵەکی ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆنگرەیە کە لە وڵامی پرسیارێکی رۆژنامەوان شلێر باپیری کە باسی لە نەبوون و پەراوێز خستنی ژنان کرد لە کۆنگرەی نەتەوەیی و کۆمیسیۆنی راگەیاندن کرد بوو. ئەم گفتوگۆیە رۆژی ١٨ی ئابی ٢٠١٣، عومەر باڵەکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ئەنجامی داوە، لە خوارە دەتوانین تەواوی گفتوگۆکە ببینن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 666 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact