. . . .


19 Aug 2013

لە وڵاتی فینلاند رۆژی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کو


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: ڕۆژی شەممە 17/8/2013 کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند و لە شاری لاهتی بەبۆنەی ٦٨هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبەوە رێورەسمیکی بە شکۆی بەرێوە برد.
. ئەم رێورەسمە کە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات، نوێنەرایەتی چەندین حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی و میوانان بەرێوە چوو، سەرەتا بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد کە کۆمەڵێک لە ئەندامانی دێرینی حیزبی پێشکەشیان کرد. پاشان خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدانی کوردستان و هەردو تێکۆشەری دێرن و وەزیرانی پێشووی ڕۆشنبیری باشوری کوردستان مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی و مامۆستا شێرکۆ بێکەس راگیرا. لە برگەیەکی دیکەی ئەم رێورەسمەدا هاوڕێ ئەیوب سووری پەیامی کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی لە وڵاتی فینلاند بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبەوە پێشکەشکرد. دواتر کاک نەبیل پەیامی هاوبەشی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دێمۆکراتی کوردستانی پێشکەش کرد. لە درێژەی کارەکانی رێورەسمەکەدا کاک حەکیم تاهێر بە نوێنەرایەتی لە لایەن هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، پەیامێکی هاوبەشی خوێندەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە هیز و لایەنانە بەشدارەکان لەو ریورەسمەدا بریتی بوون لە:
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دێمۆکراتی کوردستان
سازمانی خەبات
هەروەها بروسکەی پیرۆزبایی کۆمەڵە - رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومونیستی ئیران
شایانی باسە کە هەریەکە لە سازمانی خەبات و کۆمەلە سازمانی حیزبی کۆمونیستی ئێران پەیامی پیرۆزبایی خۆیان گەیاندبووە دەستی بەرێوەبەرانی مەراسمەکە. لە نێوئاخنی رێورەسمی ٢٥ی گەڵاوێژدا چەند پارچە شێعرێک لەلایەن توفێق دادکوشەوە پێشکەش کرا، هەروەها هەردو لاوی هونەرمەند دیار میر سەیدی و پێشەوا میر سەیدی بە پێشکەش کردنی چەندین پارچە موسیقاو گۆرانی توانیان سەرنجی بەشدارانی رێورەسمەکە بۆ لای کارە هۆنەرییەکانیان رابکێشن و چێژێکی زیاتر بە یادەکە ببەخشن. دواتر و لە دوا برگەی مەراسمی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٨مین سالیادی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا، هونەرمەندی دەنگ خۆش نیاز شەیدا بە پێشکەشکردنی کومەلە گۆرانێکی خۆش، شایی و هەڵپەرکێی ئەم یادەی خۆشترو پڕ جۆش کردبوو کە تا درەنگانێکی شەو درێژەی کێشا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 5563 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact