. . . .


18 Aug 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە ٦٧ ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستا??


ناوەندی هەوال- ئەمریکا: لە سەر بانگهێشتی فەرمی لقی حەوتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەیئەتێکی کومیتەی واشنگتۆنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، شەوی هەینی ١٧-٨-٢٠١٣ی زاینی لە ڕێوڕەسمی یادی ١٦ی ئاب، ٦٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دا بەشدارییان کرد. لە لایەن هەڤاڵانی لقی ٧ی پارتی دیموکراتەوە زۆر بە گەرمی پێشوازی لە هەیتەی حیزبمان کرا و هاوڕێیانی حیزبیش، بروسکەی پیرۆزبایی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان پێشکەشی بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.
جێگەی ئاماژەیە کەو ئەو ڕێورەسمە تا درەنگانی شەو بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و شایی بەشداران درێژەی کێشا.
پێویست بە گوتنە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی و ڕێک ساڵێک پاش دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە سەر دەستی ژنڕال بارزانی مستەفا دامەزرا و یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی شۆڕشی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد بووە لە ماوەی دەیان ساڵ شۆڕش و خۆڕاگری گەلەکەماندا و دەورێکی سەرەکی هەبووە لە ڕزگاری باشووری کوردستان و دامەزران و پاراستنی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان دا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 829 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact