. . . .


16 Aug 2013

کومیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لە بریتانیا، بۆ پشتگیری کوردان?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: کومیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لە بریتانیا بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی دڕندانەی تاقمی تێرۆریستی ئەلنوسرە و هێرشە بەردەوامەکانی ڕژیمی دژ بە کوردی بەعسی سوریە، بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی شاری لەندەن، لە هەوای تەڕوتووش و بارانی ئەو شارە دا، لە بەر دەم داونینگ ستریت، واتە دەفتەری سەرۆکایەتی وەزیرانی بریتانیا خۆپێشاندانێکیان ڕیکخست. لەو خۆپیشاندانە دا دەیان درووشمی جۆراوجۆر بە بۆ پشتگیری کوردانی ڕۆژئاوایی کوردستان گوترایەوە و هەروەها نامەیەکی ناڕەزایەتی کە پێشتر لە لایەن کومیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانەوە ئامادە کرابوو، کە تێیدا ئاماژە بە دۆخی نالەباری گەلەکەمان لە ڕۆژئاوایی کوردستان و شارەکانی دیکە سوریە کرابوو و داوای پشتیوانی و پشتگیری لە بەڕێز دەیوید کامێرۆن،ی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کرابوو کە هەوڵەکانی خۆی بۆ پاراستنی گەلی کورد لە سوریە بخاتە گەڕ.
شایانی باسە کە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لەندەن بەشداری ئەو خۆپیشاندایان کردبوو.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
britania-8-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 663 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact