. . . .


13 Aug 2013

دیدار لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی دێموکراتیکی گەلیی ئەلئەحواز


ناوەندی هەواڵ- کانادا: شەوی شەممە ١٠ ی ئاگووستی ٢٠١٣، هەیئەتێک لە بەرپرسانی بەرەی دێموکڕاتیکی گەلیی ئەلئەحواز، پێکهاتوو لە بەڕێزان ساڵح ئەبوو شەریف، سکرتێری گشتی، ئەبوو ئیبراهیم، سکرتێری گشتی، ئەبوو ئیبراهیم، یەکێک لە کادرەکانی بەرەی دێموکرات و هاوڕێ مەنسوور، بەرپرسی دوویەمی کۆمیتەی راگەیاندی بەرە، لەگەڵ بەڕێز حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری و جەعفەر موقەدەم، بەرپرسی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا.
لەو دیدارە دا، باسی پێوەندییەکانی دوو لایەنە لە باکووریی ئەمریکا و ئورووپا، پێوەندیی بەرەی دێموکراتیکی گەلیی ئەلئەحواز، لەگەڵ دێموکراتەکان و کۆمەڵەکان، دروستبوونی "بەرەی نەتەوەکانی ماف پێ شێل کراو، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا، دروست کرا، کە جێی کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدا بەتاڵە و هەوڵ دان بۆ دۆستایەتی لەگەڵ حدک و سەرنج راکێشانی سەبارەت بەو بەرەیە و بەشداری لە کۆبوونەوەکانی بەهەر ناوێکی دڵخوازی خۆی، هەل ومەرجی دژواری نەتەوەی عەرەب لە ئێران دا، چالاک بوونی پتری عەربەکانی ئەحواز لە بەرانبەر سەرەڕۆیی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا، مان گرتن و خۆپێشاندانەکانی ئەو دەڤەرە، کوشتنی خەڵک و سێبەری ئیعدام لەسەر لاوانی تێکۆشەری عەرەب، بەشێک لە وتەکانی ئەو چاوپێکەوتنە بوون.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە دا، قسە لەسەر وەزعییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشێلکاری بەردەوامی مافی ئینسانی نەتەوەکانی ئازەری، کورد، عەرەب، بەلووچ، تورکمەن و کەمینە میللی و مەزهەبییەکان، ئاڵوگۆڕەکانی رێژیی و زۆر کەم لە ئێران دا، بە پێی رووداوە خێراکان لە رۆژهەڵاتی نێوڕاست و لە ردەی جیهانی دا، کارەسات و خوێنڕێژی لە سووریە و دووبەریی سازبوون و بوژاندنەوەی شێوە شەڕە ساردێک لە قەیرانی سووریە دا، و مەسەلەی پێوەندی کورد و عەرەبەکان لە وەزعە ناخۆشە و نادیارە دا، هەوڵویستی بوێرانەی بەرپرسانی وڵاتی کانادا بەرانبەر بە ریژێمی بناژۆی ئیسلامی ئێران؛ دەسبەکار بوونی رووحانی و چاوەڕوانییەکان لە کۆمەڵگای رەنگینی بەرایی لە ئێران دا، کەلکی دروست وەرگرتن لە درفەتەکان، بە هیممەتی خەڵکانی نەتەوە نافارسەکان و هاوڕایی فارسە ئازادیخواز و پاوان نەویستەکان، لەگەڵ داخوازی ڕەوای گەلانی بەرایی لە ئێران دا، تەورێکی دیکەی دیدارەکە بوو. ئەوچاوپێکەوتنە نزیک ٣ سەعاتی خایاند.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی- کومیتەی کانادا
s_e_sh_-u-h_-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 5538 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact