. . . .


13 Aug 2013

سەفەر بۆ مەریخ بە ٣٣ دۆڵار. بەوەندەی ناتبەنە '' کیتکەی''


و: کەمال گروێسی
مرۆڤ هەسارەی مەریخ ئاوەدان دەکاتەوە!
شیرکەتێکی هولەندی پرۆژەیەکی بە ناوی '' مەریخ یەک'' بەدەستەوەیە کە بە پێی پلان و بەرنامەی ئەو شیرکەتە، یەکەمین کۆمەڵە مرۆڤ کە لە ٤ کەس پێکدێ، لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ سەفەرێکی بێ گەڕانەوە بەرەو هەسارەی مەریخ بەڕێدەکرێن.
هەموو کەسێک دەتوانێ خۆی بۆ ئەو سەفەرەی ناونووس بکا. تەنیا پێویستە وەرەقەیەک پڕکاتەوە، فیلمێک لەخۆی هەڵگرێتەوەو و ٣٣ دۆڵاریش بدا. بەڵام دەبێ ئەوەش بزانێ ئەوە سەفەرە گەڕانەوەی نیە.
ئەو خەڵکە لە مەریخ دەبێ خۆیان بژێنن. ئەوان بە یارمەتی شووشەی تاوگر و ئەو سەهۆڵانەی لەبن توێژاڵکی سەرووی مەریخ هەن،کۆمەڵگایەکی سەرەتایی ساز دەکەن.
هەوای مەریخ لە نێوان ١٣٠ دەرەجە ژێر سیفرەوە تا ٢٠ دەرەجە گەرم دەبێ و هەروەها تۆفانی خۆڵەمێشی هەیە کە ئەگەر هەڵیکرد، چەند مانگی پێدەچێ.
تا ئێستا زیاتر لە سەت هەزار کەس خۆیان ناونووس کردووە کە بچنە ئەو سەفەرە. لەناو ئەواندا ١٩ کەسیان سوئێدین. یەکێک لەو مسافیرە سوئێدییانە دەڵێ بەتەمایە لەوێ کارخانەی '' بیرە'' سازکردن دروست بکا.
لە نێوان زیاتر لە سەت هەزار کەس کە ناوی خۆیان بۆ ئەم سەفەرە بێگەڕانەوەیە تۆمار کردووە، سەرەتا ٤٠ کەس دەستنیشاندەکرێن بۆ بەشداری لە راهێنان و خۆگونجاندن بۆ سەفەرەکە و لە نیوان ئەوانیش دا ٤ کەس دیاریدەکرێن کە بڕیارە لە مانگی نوامبری ٢٠٢٢ وەڕیبکەون و سەفەرەکەیان بەرەو مەریخ ٦ مانگ دەخایەنێ. بەدوای ئەواندا هەر ساڵ ناساڵێک ٤ کەسی دیکە بەڕێدەکرێن.
ژیان لە مەریخ چۆن دەبێ؟
بە گوێرەی پلانەکان هەرکەسێک لە مەریخ خانوویەکی ٥٠میتری چوارگۆشەی دەبێ، کە پێکدێ لە ژووری نووستن،ژووری دانیشتن، ژووری کار و باخچەیەک. مەریخییەکان ژیانێکی بەبەراورد ئاساییان دەبێ،ئەوان حەمام و ئاودەست یان دەبێ و جلوبەرگی ئاساییان پێدەبێ و بەرهەمی باخچەکەیان دەخۆن. خانووەکانیان بەشیوەیەکە کە پێکەوە گرێدراون و بۆ هاتووچۆ بۆ لای یەکتر پێویست نیە بڕۆنە دەرێ. بەڵام ئەگەر بچنە دەرێ دەبێ جلوبەرگی تایبەتی دەبەرکەن.
مەریخییەکان دەبێ هێندێک لە نەخۆشی و شێوەی بەربەرەکانی لەگەڵ وان بزانن و بتوانن لە کاتی پێویستدا یارمەتی یەکتر بدەن. ئەوان دەتوانن پێوەندی بە زەوییەوە بگرن، پێوەندییەکانیان لە نێوان ٣ دەقیقە تا ٢٢ دەقیقە دەکێشێ تا بگاتە زەوی، ئەوەش پەیوەستە بە هەڵکەوتی هێڵی خولانەوەی هەسارەی مەریخ بەدەوری خۆردا.
نزیکترین مەودای مەریخ و زەوی ٥٥ ملوێن کیلۆمیترە و دوورترین مەوداشی لەگەڵ زەوی، ٤٠٠ ملوێن کیلۆمیترە.
مەریخ دار و رووەکی لێ شین نابێ و هەواکەی لە نێوان ٢٠ پلە گەرم تا ١٣٠ پلە سارد دەبێ.
بەهۆی نەبوونی دارو رووەک خێرایی با لەوێ دەگاتە ٦٠ میتر لە سانیەدا. هەروەها تۆفانی خۆڵەمێشی وای لێهەڵدەستێ کە جاری وایە چەند مانگ درێژەی دەبێ.
خەرجی ئەو پرۆژەیە دەگاتە ٣٦ ملیارد دۆڵار.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 990 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact