. . . .


12 Aug 2013

چاوپێکەوتن لەگەڵ چالاکانی ناوەندێکی کوردی لە توڕۆنتۆی کانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: دوا نێوڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ ی ئاگۆستی ٢٠١٣، هەیئەتێک لە کۆمیتەی باکووریی ئەمریکای حیزبی دێموکراتی کوردستان، چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی ناوەندێکی کوردی لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا ئەنجام دا.
لەو دیدارە دا، پێوەندی نێوان کوردەکان لە تۆرۆنتۆ و درووبەری، هاوپێوەندی و هاوکاری و یەکریزی بە پێی هەول و مەرجی نوێ، گرفتەکانی کۆدەنگی و هاودەنگی، جیاوازی روانگەکان نێوان کوردان لەو ناوچەیە و کەمتر پشتیوانی کردن، لە توانا و ئیمکاناتەکانی بەرایی و کەمکاری کردن سەبارەت بە هاوچارەنووسی و لاوازی پێوەندییەکان و بەهیزکردنیان، قسەیان لەسەر کرا.
مەسەلەی گرینگی رۆژئاوای کوردستان، بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەولێر و پشتیوانی لێکردنی، کەلک وەرگرتن لە دەرفەتەکان بۆ خوڵقاندی و گەشەی تواناکان بۆ بەهێزکردنی بیری نەتەوەیی و جیاوازی بیروڕا و رەهەندە جۆراوجۆرەکانی تێکۆشانی کوردان لە تاراوگە و هەر چوار بەشی کوردستان، بە پەرۆش بوون لە کوشتاری خەڵکی مەدەنی و "زارۆک کوژی"، لە رۆژئاوای کوردستان، تەوەرەکانی باسی نێوان دوو هەیئەتی ناوبراو بوو.
هەیئەتی حدک پێکهاتوو لە بەڕێزان، حەسەن حاتەمی، جەعفەر موقەدەم و سیامەک غازی و هەیئەتی کوردیش کۆمینیتی، بەڕێزان ئیحسان کایا- بەرپرس- و فەرید ئیشک، عەدنان کایا، محەممەد تاهیری و رەحمان تابان، لەو چاوپێکەوتنە دا، ئامادە بوون کە پتر لە دوو کاتژمێری خایاند.
kyrdish-k_-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 5531 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact