. . . .


12 Aug 2013

بانگەوازێک لە کۆنگرەی نەتەوەی کورد بۆ ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان


بەمجۆره داوا له سەرجەم تاک و گرووپ و رێکخراوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان له ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەین بۆ رەنگدانەوەی پرسی ژنی کورد له کۆنگرەی نەتەوەییدا و بو ئەوەی تێکڕای بیر و بۆچوونەکان کۆ بکەینەوە، بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆتان له سەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە بۆ ئەم پەیج و ئیمەیل ئادرێسە: (jini.rojhelat.knk@gmail.com ) بنێرن:
١- پرسی ژنی کورد، گرفت و چارەسەرییەکان
2 – رۆڵی ژنی کورد لە پرسی نەتەوەییدا
3 – رۆڵی ژنی کورد لە پێشخستنی یەکێتی نەتەوەییدا...

٤- هەر بابەت و تەوەرێکی پێوەندیداری دیکە....
بە رێزەوە
کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
لێژنەی کۆمەڵگای ئازاد
لێژنەی ژنان/ بەشی رۆژهەڵات
٨.٨.٢١٣
تێبینی: تکایە لە بەر کەمیی کات، پێویستە بۆچوونەکان بە خێرایی و بێ دواکەوتن بگەنە دەستمان.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 679 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact