. . . .


11 Aug 2013

دیداری هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی ئه‌مریکای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ?


ناوەندی هەواڵ- کانادا: هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی ئه‌مریکای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەگەڵ پارڵمانتارێکی کانادا دیدارو چاوپێکه‌وتنی پێک هێنا.
رۆژی هەینی، 18 ی گه‌لاوێژ لە شارێ تۆڕێنتۆی کانادا، هەئیەتێکی کومیته‌ی باکووری ئامریکای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەگەڵ جیم کەریجیانس، ئەندامی پارڵمانی کانادا کۆبۆوه‌.
لەو چاوپێکەوتنە دا، جیم کەریجیانس خۆشحاڵیی خۆی له‌ دانیشتن لەگەڵ هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ربڕی.
له‌و دانیشتنه‌دا له‌گه‌ڵ ناوبراو که‌ پارڵمانتار له‌ سه‌ر لیستی حیزبی لێبڕاڵه‌و دۆستێکی کوردو شارەزا لە دەرد و ئازارەکانی کوردو ماف پێشێل کراوه‌که‌یه‌تی‌و سەفەری بۆ باشوورو رۆژهەڵاتی کوردستانیش کردوە، هێندێک بابەتی وەک بارودۆخ‌و چۆنیه‌تیی چالاکیی حیزبی دێموکڕات لە دەرەوەی وڵات، چەندایەتیی کوردەکان لە پارڵمانی ئێران‌و باسێک لەسەر دەسبەکار بوونی رووحانی هاتنه‌ گۆرێ.
شایانی باسه‌ هه‌یئه‌تی حیزب له‌و دانێشتنه‌ له‌ حەسەن حاتەمی، ئەندامی ڕێبەری حیزب و بەرپرسی کۆمیتەی باکووری ئەمریکای حیزبی دێموکرات، جەعفەر موقەدەم، بەرپرسی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادا-و سیامەک غازی،ئەندامی پێوەندی‌یەکان پێک هاتبوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 722 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact