. . . .


8 Aug 2013

شینگێرێک بۆ بیەکسەکان


ڕەشید قازی
زستانێکی ساردی کوردەواری هەڵکرا چڕایی ڕەزگاری
هەژار و جووتێار و کریکاری نیشتمانم ڕەزگاری هات
بە یەکجاری
زەمان یار نەبوو...
دڵ کۆ نەبوون...
بۆیە!...
وەرگەرا تاج و تەختی کوردەواری
لە بەرەبەری بەیانی زوودا
کرا کاری نارەوا
گوولی تمەنی سێ رۆلەی کورد
بە ناحەق پەر پەر کڕا.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
لە ئاسمانی شارەکەم ڕاخوشێن ئەستێرەکان
لە پاش خۆیان رووناکێان کرد ئاسمانی ولاتەکەم
شار بە شار و دەیر بە دەێر تەنێوە
پەند و ئەندەرزو نەسیحەتی پێشەواکەم.
دەیان هێمن و هەژارم
هەروەک شیرین، رستێان سروود و هەلبەست و گۆڕانیم.
ماملێەکان وەک بوولبول خویندێان لە کۆلانی گوند و شارم
زەمانە گولێکی دامێە و لێستاندم
دەک بشکێە ئەو دەستەی لێهەڵپساندم.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
پاش سال و شەوانێکی تر
دایمەوە سروشت رۆلێکی تر
هیواو ئەوین کەوتنە گەڕ
بەلام لێ ستنادمەوە جەلادێکی تر
هەرچەند سەری کورد کەوتەوە نێون سەران لە پیرلاشێز
بەلام ڕۆلەکانم سەریان نەوی نەکرد بۆ دوژمنێکی حیز
ئەوجار بیکەسم خولقاندی شێعری نۆیێ
لە هەڵای دا کۆماری پەت و سێدارە و رێژیمێکی نۆێ.
٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
گەر دۆێنی ئیمپراتۆری "ماد" ەکەم
پادشای رۆم و عەجەمی دەکرد مات
ئێمرۆ لەشکری شێعر و هەلبەستی ئیمپراتۆری بێکەسەکەم
فەتحی کردۆە دل و دەروونی رووناکبیری ئیران و رۆم
دەسا گەر کووژایەوە مۆمی تەمەنت لە ئوروپا
هەڵکڕا دەیان و سەدان مۆمی دیکە لە ولاتەکەم
دەلالۆ هەستەوە....
تۆکانیاوی شیعری و هەلبەستی
دەشکێنی تونێەتی لاو و گەنجی نیشتمان
بە ئیمپراتۆی شیعر و هەلبەستت
ڕادەژێنێ ئازار و دەردی ونیشتمانەکەم...
کە ڕاخوشی لە ئاسمانی شێعر و و ئەدەبی کوردی
رێگە نیشان دەرێک بوویی بۆ هەزاران و کیژ و لاووی کورد
٠٨٠٨٢٠١٣

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 979 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact