. . . .


7 Aug 2013

کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، ل??


سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ 7/8/2013 ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌عدی ئەحمەد پیره، د. كه‌مال كه‌ركوكی، عومه‌ر باله‌كی و ره‌زا كه‌عبی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی دارشتنی سیاسه‌تی راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه،‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ پێشنیارو پرۆژه‌ی کە شاره‌زایانی بواری میدیا و راگه‌یاندنی كوردی له ‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن و ئه‌وانه‌شی له‌ناوه‌وه‌ن بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كه‌ بریاره‌ 24 ئه‌م مانگه‌ له‌شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێت، دەینێرن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌مووان پێداگریان کردەوە له‌سه‌ر یه‌كخستنی گوتاری راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌گواستنه‌وه ‌و شرۆڤه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یام و رووداوه‌ سیاسیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ گه‌لی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م راگه‌یاندنكاران و شاره‌زایانی میدیای كوردی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بانگه‌واز
بانگه‌وازێك له‌كۆمسیۆنی راگه‌یاندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ سه‌رجه‌م شاره‌زایانی بواری میدیاو رۆشنبیران و راگه‌یاندنكاران و رۆژنامه‌نووسانی كورد له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان.
به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی راپۆرتێكی گشتگیر له‌سه‌ر دانانی ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆكاری راگه‌یاندن له‌كوردستان، داوا له‌‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین له‌باره‌یی ئه‌رك و رۆل و په‌یام و ئامانجی راگه‌یاندنی كوردی پێشنیازاكانتان له‌ماوی نێوان 7/8 تا12/8، پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆنی راگه‌یاندن بكه‌ن به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌:
ragandn@gmail.com
kncpress@gmail.com
009647501128493

009647701492981

www.facebook.com/KNCpress

كۆمسیۆنی راگه‌یاندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
7/8/2013
rageyandi-kongrei-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 789 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact