. . . .


6 Aug 2013

به‌شداری هه‌یئه‌تێک حدک له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی سێکۆلار دێموکر?


ناوەندی هەواڵ- ئامریکا: رۆژانی شه‌ممه و یه‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٣ و ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٣ یه‌که‌مین کۆنگره‌ی سێکۆلار دێموکراته‌کانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاورێ کاوە ئاهەنکەری -ئەندامی کمیتەی ناوەندی - و بەشداری حەسەن حاتەمی و ژمارەیەک لە بەرپرسان و ئەندامانی حدک به‌شداری ئه‌م کۆنگره‌یان کرد. شایانی باسه ئه‌م کۆنگره‌یه له ١٠٧مین سالرۆژی شۆڕشی مه‌شروته‌دا به‌‌ڕێوه‌ چوو و چه‌ند پانێلی بۆ باسی جۆراوجۆر پێکهێنابوو که بریتی بوون له : ئاشنایی له‌گه‌ڵ مه‌شروته، ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر هه‌ڵاواردنی سه‌رچاوه‌گرتوو له حکومه‌تی ئیسلامی، وڵام دانه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوه‌ و حیزبه‌کان و هه‌ڵبژاردن.
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه بۆ وڵام و پرسیار له نوێنه‌رایه‌تی حیزب و رێکخراوه‌کان ته‌رخان کرابوو که کاوه ئاهه‌نگه‌ری ( حیزبی دێموکراتی کوردستان)، جه‌لیل ئازادیخواز ( کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان) په‌رویز ضرغامی (اتحاد اقوام و عشایر جنوب ایران) دکتر حسن ماسالی ( گروه امید ایران) خانمی نه‌سته‌ره‌ن علیی ( شبکه سکولارهای سبز ایران)، دکتر بهرام آبام ( سازمان سکولارهای دمکراتهای ایران) و کورش اعتمادی ( گروه رایزنی برای اتحاد) به دوای پیشکه‌ش کردنی باسێکی کورت له سه‌ر ناساندنی حیزب و رێکخراوه‌که‌ی خۆیان، بیروبۆچوونی خۆیان له سه‌ر دۆخی سیاسی ئێستاکه‌ی ئێران و داهاتووی ئێران به‌یان کرد. به دوای ئه‌م باسه کورته‌دا به‌شدارانی کۆنگره پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حیزب و رێکخراوه‌کان کرد. به شی کۆتایی کۆنگره ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵبژاردن.
هاورێ ئاهه‌نگه‌ری له باسه‌که‌یدا وێڕای ئاماژه به درووشمی ستراتیژیک حیزب که پێکهێنانی کۆماری کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموکراتیک و فدڕاڵه، ئاماژه به داهاتووی ئێران و چۆنێتی پێکهاته‌ی سیاسی وڵات کرد. ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌دا باسی له‌وه کرد که سیسته‌مه‌ سیاسییه‌کانی هه‌تا ئێستاکه‌ی ئێران له کاتی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ له لایه‌ن په‌هله‌وی یه‌که‌مه‌وه، پێوه‌نددییه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری و مێژوویی ئێران و پێکهاته و فۆرمه سیاسییه‌که‌یدا نابیندرێ، هه‌ر بۆیه ده‌بێ له دوای نه‌مانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ به دوای لێکۆڵینه‌وه و کارناسی واقعی ئێران، هه‌وڵ بدرێ بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سیاسی شیاوی ئێران. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م پانێله‌دا هاورێ ئاهه‌نگه‌ری له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ که ئایا فیدرالیزم ئێران به‌ره‌وه ته‌جزیه ناکێشێ، وتی که نابێ دابین بوونی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به یه‌کپارچه‌یی و '' تمامیت ارضی'' گرێ بدرێ. کورد مافی خۆیه‌تی که له هه‌موو مافه‌کانی به‌هره‌مه‌ند بێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 770 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact