. . . .


4 Aug 2013

بەرێوەچوونی چلەی ماتەمینی خاڵە سەید باقی و نیان باقی لە شاری لینشۆ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٠٤ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٣ لە لایەن حیزبی شیوعی کوردستان لە وڵاتی سوئێد و بە هاوکاری لیژنەی ناوچەی لینشۆپینگی حیزبی شیوعی کوردستان ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی کادری تێکۆشەری حیزبی شیوعی خاڵە سەید باقی و نەیان باقی بە بەشداری کوردانی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ و شارەکانی دیکەی سوئێد لە نێو دەریای خەم و پەژارە دا بەرێوەچوو. شایانی باسە کە لە یادو بیرەوەری خاڵە سەید باقی دا چەندین پارچە هۆنراوە و شێعر و هەڵبەست پێشکەش کران و هاوکات کۆمەڵێک پەیام و وتار لە لایەن بەشدارانەوە خوێندرانەوە و ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی بنەماڵەی خاڵە سەید باقی گیرا و بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کرد و لە لایەن کاک عوسمان سولێمانی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆمیتەی لینشۆپینگ،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پەیامی هاوخەمی پێشکەش کرا و ئەو ڕێوڕەسمە دوای چەند کاتژمێر کۆتایی پێهات.
حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ کۆمیتەی لینشۆپینگ

بۆ بینینی وێنەکانی بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 670 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact