. . . .


4 Aug 2013

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆڕی ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پرسەی هەردوو رەوانشاد فەلەکەدین کاکەیی و حەبیب محەمەد کەریم کە لە لایەن لیژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد پێکهاتبوو.
دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاویی،کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە لایەن لیژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی دوو کەسایەتی ناوداری کورد، بەڕێزان فەلەکەدین کاکەیی وەزیری پێشووی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان و بەڕێز حەبیب محەمەد کەریم، سکرتێری پێشووی پارتی دێموکراتی کوردستان، لە ساڵۆنی '' شیستا ترێف'' ی ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە ئەندامانی کۆمیتەکانی سوئێد و ستۆکهۆڵمی حدک بە دانانی تاجەگوڵی رێز و وەفا، بەشداری کۆڕەکە بوون.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
kakeyi-stok.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 630 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact