. . . .


4 Aug 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سکۆنەی حدک لە کۆڕی پرسەی نووسەری گەورەی ??


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە هەیئەتێکی کومیتەی سکۆنەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەشداری کرد لە کوڕی ماتەمینی تێکۆشەر و ڕوناکبیری گەلەکەمان کاک فەلەکەدین کاکەیی.
ئەو ڕێورەسمە کە لە لایەن لێژنەی ناوچەی باشووری سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرا بوو، کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ، بە وەستانی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکمان دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن بەپرسی لیژنەی باشووری سویدی پارتی دیموکرات بەڕیز دکتور قسمەت میرخان، بە خێرهاتنی میوانەکان کرا.
دوابەدوای ئەوە چەندین کەس لە هاوڕێیانی بەڕێز کاکەیی بیرەوەری و سەربوردەکانی خۆیان لەگەڵ ئەو کەسایەتییە بەڕێزەی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان دا گێرایەوە. هەروەها لە لایەن تێکۆشەری دێرینی حیزب و گەلەکەمان مامە قالە شۆڕشەوە چەند وتەیەک لە سەر شۆڕشی گەلی کورد و دەور و کاریگەری ئەو کەسایەتییانە لە سەر هزر و بیری کۆمەڵانی خەڵک پێشکەش کرا.
پاشان حیزب و ڕێکخراوە بەشدارەکان بە پێی ئەو ڕیزبەندییە پەیامی خۆیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
حیزبی شیوعی عێراقی
بەڕێوەبەرایەتی تەلەفزیۆنی کەی ئێم تیڤی و چەندین کەسایەتی سیاسی و کورد و عەرەبی بەشدار لەو کۆڕە دا.
کاتژمێر ٦ی پاشنیوەرۆ کۆتایی بەو پرسە هات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان-سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 624 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact