. . . .


2 Aug 2013

لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ئەمرۆ بریاری کۆتایی دەدات


هەولێر: رۆژی ٢٢ی جولای ٢٠١٣ بە ئامادەبوونی ٣٩ حیزبیی سیاسی هەرچوار پارچەی کورستان، کۆبوونەوەیەک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستان بەسترا و تێدا بریار دارا کە لە مانگی داهاتوو دا کۆنگرەیەکی هەمە لایەنە کە هەر چوار پارچەی کوردستان تێدا بەشدار دەبن پێک بهێنرێت. هەو لەو کۆبوونەوەیە دا لیژنەیەکی ٢١ کەسی لە حیزب و ڕێکخراوە بەشدار بوو پێکهێنرا بۆ راپەراندنی کارەکان و ئامادەکاری بۆ کۆنگرەکە و هاوکات لیژنەی ئامادەکاری بریاری لەسەر شوێن و ڕێکەوتی گرتنی کۆبوونەوەکە دا. عومەر باڵەکی نوێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە حیزبی دێمۆکراتی کورستان لە لیژنەی ئامادەکاری، بە KDP.Media راگەیاند: دوێنێ پێنجشه‌ممه‌) گەیشتوینەتە رێكه‌وتنێكی‌ سەرەتایی كه‌ كۆنگره‌كه‌ له‌ 24ی‌ ئاگوست سازبكرێت و بڕیارە یەکەمین دانیشتنی ٣ ڕۆژ بخایەنێت و نزیکەی ٦٠٠ کەس تێیدا بەشدار دەبن. لەو ڕێژەیە، ٤٥% بۆ حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، ٣٠% بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵکەی مەدەنی، ١٠% بۆ کەسانی سەربەخۆ و ١٠%یش بۆ گەنجان تەرخان کراوە. ئەوە جگە لەوەی کە بەشداری ژنان لە سەر یەک ٤٠% دەبێت.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەمڕۆش هەینی، دەستەی ئامادەکاری کۆنگرە، بە مەبەستی دابەش کردنی کۆمسیۆنەکان و دیاری کردنی بەرپرسایەتییەکان لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
KDP.Media هەوڵدەدات لە هەواڵەکانی داهاتوو دا زانیاری زیاتر بخاتە بەر دیدی خوێنەرانی.


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 813 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact