. . . .


31 Jul 2013

لە فێستێڤاڵی فیلمی ئێران-ئەمریكادا شه‌ش فیلمی کوردی بەشداری ده‌که??


سەرچاوە- سایتی هەولێر:
لە فێستێڤاڵی فیلمی ئێران-ئەمریكادا که‌ ساڵی 2014 لە شاری "سیاتل"ی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كۆمپانیای ستاك فیلمی سنە بە شەش فیلم بەشداری دەكات.

لە فێستێڤاڵی فیلمی ئێران-ئەمریكادا که‌ ساڵی 2014 لە شاری "سیاتل"ی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كۆمپانیای ستاك فیلمی سنە بە شەش فیلم بەشداری دەكات.
هونەرمەندی سینەماكار "ستار چەمەنی گوڵ" لە كۆمپانیای ستاك فیلمی سنە، سەبارەت بە بەشداریكردنیان لەم فێستێڤاڵە، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "هەولێر" گوتوویه‌تی: "وەك كۆمپانیای ستاك فیلمی سنە بە شەش فیلمی سینەمایی، دێكۆمێنتاری و كورتەفیلم بەشداری لە فێستڤاڵی فیلمی ئێران–ئەمریكادا 2014 دەكەین"
شایانی باسه‌ ئه‌و فیلمانه‌ی که‌ له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن بریتین لە: فیلمی درێژی:(شاری فریشتەكان) له‌ دەرهێنانی محەممەد ڕاوندزی، فیلمی دێكۆمێنتی (خەڵووز) له‌ دەرهێنانی نوا ڕزوانی، كورتە فیلمەكانی (دەنگی باران) له‌ دەرهێنانی جەلال ساعدپەنا، (ازمنهایك) له‌ دەرهێنانی مرجان اشرفی زادە، (یەك ڕۆژی جوانی بەفر) له‌ دەرهێنانی ماهایا پگروسیان و امیر تودە ڕوستا، (نیوە شەو لە چوارڕا) له‌ دەرهێنانی شادی جهانگیری.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1005 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact