. . . .


30 Jul 2013

خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوید، دژ بە هێرشی تاقم ئیسلامیی??


ناوەندی هەواڵ- سوید: بە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین و شەرمەزارکردنی هێرشی تیرۆریستە ئیسلامییەکانی سەر بە ئەلقاعیدە، دژی کوردانی رۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندانێک بە بەشداری کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم،ی پایتەختی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
دوانیوەڕۆی رۆژی ٣٠ی جولای ٢٠١٣ ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی سوئێد، بە مەبەستی پشتیوانی لە خەبات و داخوازیی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەروەها مەحکووم و شەرمەزارکردنی هێرشی تیرۆریستە ئیسلامییەکانی جەبهەی نەسر و باقی گروپە توندرەوەکانی سوریە، لە مەیدانی'' مێدبۆریار پلاتسێن'' ی شاری ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوە نارەزایەتییەدا، چەندین پەیامی نارەزایەتی و هاودەنگی لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان خوێندرانەوە و هەروەها تیرۆری '' عیسا حەسۆ'' ئەندامی '' دەستەی باڵای کورد'' و سیاسەتوانی نیزیک لە ''پە یە دە'' لە لایەن بەشدارانەوە مەحکووم کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو خۆپێشاندانە دا نوێنەری چەند هێز و لایەنی سیاسی هەموو بەشەکانی کوردستان، لەوانە حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشدار بوون.
swid-7-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 591 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact