. . . .


28 Jul 2013

"غه‌زه‌لێک له‌ تاریکیدا" خه‌ڵاتی لاوانی کوردستانی برده‌وه‌


ئا. هه‌مزه‌ ئاگوشی: فێستیڤاڵی فیلمی لاو به‌ به‌شداری لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌ ڕێوه‌ چووه‌ و کورته‌ فیلمی "غه‌زه‌لێک له‌ تاریکیدا" له‌ نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند نه‌جات مه‌ولوودی، خه‌ڵاتی یه‌که‌می ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر کرد
فێستیڤاڵی فیلمی لاو له‌ رۆژانی 20 -24.7.2013 به‌ به‌شداری زۆرێک له‌ لاوان و هونه‌رمه‌ندان و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌ریمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا چه‌ندین کورته‌ فیلم نمایش کران و که‌وتنه‌ کیبڕکێ، که‌ له‌و ململانییه‌دا فیلمی "غه‌زه‌لێک له‌ تاریکیدا" له‌ نووسین و ده‌رهینانی نه‌جات مه‌ولوودی خه‌لکی شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، توانی خه‌ڵاتی یه‌که‌می ئه‌و فێستیڤاڵه‌ بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات و خه‌ڵاته‌کانی باشترین سیناریۆ، ده‌رهێنان، وێنه‌گری و باشترین ئه‌کته‌ر بکاته‌ هیی خۆی.
ئه‌و فیلمه‌ که‌ ماوه‌که‌ی 12 خوله‌که‌ و له‌ چه‌ندین وڵاتی دیکه‌ نمایش کراوه‌، باس له‌ خۆشه‌ویستیی دوو مێرمنداڵ به‌ ناوه‌کانی ئاڵا و به‌تین ده‌کات که‌ که‌سێکی بێگانه‌ ده‌بێته‌ له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ .
به‌شداربووانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌ بریتین له‌ :
سیناریۆ و ده‌رهێنان: نه‌جات مه‌ولوودی
به‌رنامه‌داڕێژ و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: مه‌هدی توندڕه‌و
کامێرا ئه‌میر: عه‌لی وه‌یسی
جلوبه‌رگ : نه‌جات مه‌ولوودی
ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌ره‌ستوو موفاخیری
دیزاین: حوسێن قورچیان
مه‌یک ئاپ : ساریه‌ ئه‌مینی
کلاکیت: مه‌هسا قاسمی
میووزیک: کاوه‌ سه‌روه‌ریان
ئاماده‌کار: عیرفان ره‌سووڵی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م : سیامه‌ند ئه‌مینه‌دار
ئه‌کته‌رانی به‌شداربوو:
سوناریا یاوه‌ری
نارین هه‌مزه‌یی
ماهان کهزادی
ناسر باباییان
شایانی باسه‌ سه‌رجه‌م فیلمه‌کانی هونه‌رمه‌ند نه‌جات مه‌ولوودی له‌ چوارچێوه‌ی ئێران و کۆماری ئیسلامیدا مافی بڵاوکردنه‌وه‌یان لێ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 904 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact