. . . .


27 Jul 2013

کۆتایی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره??


دانیشتنێکی دیکه‌ی گڕووپی کاریی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌ چوو.
ڕۆژی شه‌ممه‌، 5 ی گه‌لاوێژ به‌ به‌شداریی عومه‌ر باڵکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و ئه‌ندامانی دیکه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دانیشتنێکی دیکه‌ی ئه‌و گڕووپی کاری‌یه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.
عومه‌ر باڵکی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ لێدوانێکی تایبه‌ت‌دا بو کوردستان‌وکورد نیوز ڕایگه‌یاند له‌ باس‌و گفتوگۆکانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ پێکهێنانی کۆمیسیۆنه‌کانی کۆنگره‌، ڕاده‌ی به‌شدارانی سه‌ره‌کی‌و میوان‌‌و، هه‌روه‌ها کات‌و شوێنی کۆنگره‌که‌ کراو بڕیاریان له‌ سه‌ر درا.
شایانی باسه‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ به‌شداریی 39 حیزبی چوارپارچه‌ی کوردستان له‌ مانگه‌کانی داهاتوودا له‌ شاری هه‌ولیر، پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 813 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact