. . . .


23 Jul 2013

وتووێژی خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حدک لەگەڵ رۆژنامەی "المجلە"


خالید عەزیزی، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی "المجلە" ده‌ڵێ كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئینقلابەوە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ بە هیچ شێوەیەك ئاوڕیان له‌ ویست و داواكانی كورد نه‌داوه‌ته‌وه‌.
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌و وتووێژه‌ی‌دا باسی لە بەرنامەی حیزبی دێموكرات بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ئەم هێزانە کردوه‌ كە کاریگه‌ری‌و شوێنکاریان له‌ سه‌ر بڕیاره‌ جیهانی‌یه‌کان هه‌یه‌ بۆوه‌ی ئاوڕ له‌ چارەسەریی كێشەی كورد بده‌نه‌وه‌.
باسی لە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی جۆراوجۆری سکرتێری گشتیی حیزب لەگه‌ل لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی ئۆپۆزیسیونی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات بۆ پێكهێنانی بەرەیەك له‌ دژی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی وتووێژی ئه‌و گۆڤاره‌ له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی حیزب بووه‌و خالید عه‌زیزی له‌و وتووێژه‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌و گۆڤاره‌ی له‌باره‌ی بارودۆخی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لەم ناوچەیەو هەروه‌ها بارودۆخی زیندانیانی سیاسیی کورد داوه‌ته‌وه‌.
خالید عەزیزی له‌و وتووێژه‌ی‌دا ده‌ڵێ لە دوایین سەفەری خۆی‌دا بۆ ئورووپا هەوڵی داوە روانگەی حیزبی دێموكراتی كوردستان لەبارەی پرسی کورد بە گوێی هەموو حیزبە سیاسی‌یەكان، پارلمانی ئورووپاو ئەم كەسانەی كە كاروباری ئێرانیان لە لا گرینگە، بگەیەنێ‌و، هەوڵی داوە كە كۆمەڵگەی ئورووپا تێ‌بگەیەنێ كە كێشەی مافی مرۆڤ لە ئێران که‌متر‌و که‌م بایه‌ختر لە بەرنامەی ناوكیی ئەم وڵاتە نیە.
سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستان لە وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كە ئایا حەسەن رووحانی هەوڵ دەدا له‌ دژی سیاسه‌تی هەڵاواردنیتا ئێستای کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به‌ نەتەوەكانی ئێران بوەستێتەوە، ده‌ڵێ بە بڕوای من ریفۆرمخوازانی ئێران هەوڵ دەدەن تا رادەیەك جیاواز لە سیاسەتی ئێستای حكوومەتڕه‌فتار بکه‌ن، بۆ نموونە لە سەردەمی خاتەمی‌‌دا ئازادی‌یه‌کان لە چاو رابردوو فراوانتر بوو، ئه‌وان ئیزنی خەڵكیان دابوو كە بیروڕای خۆیان دەرببڕن‌و لەم خولەش‌دا ئەگەر رووحانی بیەوێ نوێنەرایەتیی خاتەمی‌و ریفۆرمخوازان بكا، به‌ره‌وڕووی گیروگرفت دەبێتەوە. چونکی خۆنواندن لەبەرامبه‌ر وەلی فەقی‌دا، کارێکی ئاسان نیەو ئه‌من پێم وایه‌ ئه‌وان ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ نادەن بەرنامەكانی جێبەجێ بكاو ئەگەرچی ناوبراو باسی لە كەمینە نەتەوەكانی ئێرانی كردوه‌، بەڵام چارەسەریی ئه‌م پرسه‌ لەم رێژیمەدا زۆر ئاستەمە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 763 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact