. . . .


20 Jul 2013

چاوپێکەوتنی هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی ئه‌مریکای حیزبی دێموکراتی کور?


ناوەندی هەوال- ئەمریکا: شەوی هه‌ینی 28ی پووشپه‌ڕ لە واشێنگتۆن دی سی، پێتەختی ئەمریکا چاوپێکەوتنێک لەنێوان بەرپرسانی پارتی ئاشتی و دێموکراسی، "بە دە پە" و بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن، ئەنجام درا.
لەو چاوپێکەوتنەدا، لەلایەن "بە دە پە" وە محەممەد یووکسیل،بەرپرسی بە دە پە لە ئەمریکا و سەید ڕەزا دەرسیم، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و پارته‌و، لەلایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیشه‌وه‌ حەسەن حاتەمی، بەرپرسی کۆمیتەی باکووریی ئەمریکاو کامران باڵنوور، بەرپرسی پێوندی‌یەکانی حیزب له‌و وڵاته‌ بەشدار بوون.

لەو دانیشتنە دا، مەسەلەی کوردو هاوپێوەندیو هاوبەشی‌و هاوڕایی‌و ئاستەنگەکان لە نێوماڵی کورد‌و ناکۆکیی‌و جیاوازییەکان لەنێوان حیزب و ڕێکخراوە چالاکەکانی هەر چوار بەشی کوردستان باسیان له‌سه‌ر کراو، له‌ سه‌ر پێویستی چێ بوونی کۆنفرانسێک لە هەولێر کە چەند سالە دەنگۆی هەیە، بۆ گرێدانی هاوپێوەندییەکی نەتەوەیی ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.

چۆنیەتی ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی له‌ باکووری کوردستان‌و پاشەکشەی گریلاکان بۆ متمانەی پتری وتووێژەکان، سێبەری داسەپانەوەی شەڕ یا پێشڤەچوونی ئاشتی، کاریگەری ناڕەزایەتی‌یە خوێناوی و تەژی لە تەپەسەرییەکانی ئەم دواییانەی تورکیە، بارودۆخی تڕاژیدیکی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌ سوریەو وەزعی کوردەکان‌و چۆنیەتیی سازانیان لەگەڵ یەک‌و، دوورە دیمەنەکانی هەڵبژاردنەکانی سه‌رۆک کۆماری لە ئێران‌داو، بەسەرکۆمار هەڵبژێرانی رووحانی و شوێنەواری لەسەر خەباتی و چالاکی حیزب و ڕێکخراوەکانی دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆشەرانی مەدەنی نێوخۆ چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌ بوون.

له‌و دیداره‌دا لەلایەن بەرپرسانی حیزبی دێموکڕاته‌وه‌ پێشنیار کرا، هەوڵ بدرێ هەموو حیزب‌و ڕێکخکراوەکانی بەرایی کوردی لە ئەمریکا بەشێوەی ئاسایی هەر سی مانگ جارێک – ئەگەر پێویست بوو زووتریش- پێکەوە کۆبنەوە و لەسەر مەسەلە پێوەندیدارەکانی نێوانیان‌و دروست کردنی لۆبی کوردی‌و پێوەندی لەگەڵ دامو دەزگاکانی حکوومەتی ئەمریکا، بیروڕا بگۆرنەوە و کاری هاوبەش پێکەوە بکەن. لایەنی بەدەپەش وێڕای خۆشحاڵی لەو پێشنیارە بەجێیە، ئامادەیی تەواویان بۆ هەرشێوە هاوکاری و هاوخەباتی‌یەک لە ئەمریکا لەگەڵ حیزبی دێموکڕات‌و لایەنەکانی دیکە دەربڕی.
bdpohdkusa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 721 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact