. . . .


17 Jul 2013

دانیشتنێکی دۆستانە لە نێوان کومیتەکانی حدک، ی ن ک و گۆڕان لە ئەمریک??


ناوەندی هەوال- ئەمریکا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ ی جولای ٢٠١٣ی زایینی بەرامبەر بە (٢٢ پووشپەڕ)، لە شاری هارریسۆنبوورگ لە نزیک واشینگتۆن دی سی، چاوپێکەوتنی دۆستانە لە نێوان کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەمریکا و هەیئەتێکی کەرتی رێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و چالاکانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەنجام درا.
لەو دیدارە دا لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان، حەسەن حاتەمی- ئەندامی ڕێبەری حیزب و پەیمان رەحیمی- ئەندامی حدک و بەڕێزان: عەبدوڵڕەحمان حەسەن و یۆنس حاجی ئەندامانی کەرتی رێکخستنی یەکیەتی و کەریم رەشید و شێخ محەممەدهەڵسوڕاوانی گۆڕان بەشدار بوون.
مەسەلەی کورد لە چوار بەشی کوردستان و گۆرانکارییەکانی ئەم دوایانە و گیروگرفتە نێوخۆیی و دەرەکییەکان لەنێو حیزب و ڕێکخراوەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی یادی نەمران، د. قاسملوو و هاوڕێیانی عەبدوڵلا قادری ئازەر و د. فازل رەسووڵ- کە ٢٤ ساڵ پێشتر و لەورۆژەدا لەسەر میزی وتووێژ لەلایەن دیپڵۆمات تێڕۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێڕۆر کران. لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە دا، دیدارەکانی نێوان دێموکراتەکان و ئاکامەکانی تا ئێمڕۆ، هەڵبژاردنەکان لە ئێران و کاریگەریان لەسەر پرسی کورد و رەهەندە جۆراوجۆرەکانی خەبات لەنێوخۆی ئێران باسە گرینگەکانی ئەو چاوپێکەوتنە بوون.
بەشداران جیاوازی و جیابیریان بە دیاردەیەکی ئاسایی سروشتی و زانی کە ئاستەنگی زۆریان لەپێشە. ئەوان پێیان وابوو کە پلۆڕالیسمی رێکخراوەیی و فرەبیری لەنێو خەباتی کوردان دا، کە کەم تەمەن و کەم ئەزموونە، پێویستە وەک دیارەدەیەکئ مۆدێڕن چاوی لێبکری. ئامادەبووان هاوخەباتی و یەکریزییان وەک پێویستیەکی هەمیشەیی بە باشترین رێکاری تیکۆشان و پاراستنی دەسەکەوتەکان، لە قەڵەم دا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا
ynk-goran-hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 819 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact