. . . .


10 Jul 2013

کۆبوونەوەی کومیته‌ی واشینگتۆنی حدک لەگەڵ تێکۆشەرانی نەتەوە نافا?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ئێوارەی ڕۆژی سیشه‌ممه‌‌، 18 ی پووشپه‌ڕ لە واشێگتۆن دی سی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان چەند تێکۆشەری نەتەوە نافارسەکانی ئێران و کومیته‌ی واشینگتۆنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێک هات.
لەوکۆبوونەوەیە دا، حەسەن حاتەمی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکڕات، کامڕان باڵنوور، بەرپرسی پێوندییە بیانی‌یه‌کانی حیزب له‌ ئه‌مریکاو خەبات ئیبراهیم پوور،بەرپرسی کۆمیتەی حیزب له‌ واشنگتۆن ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی حیزب بوون که ‌له‌گه‌ڵ دکتور کەریم عەبدوویان، له‌ چالاکانی سیاسیی عەرەبی ئەحواز، دکتور محەممەد حوسێن بو، چالاکی سایسیی بەلووچ، حەبیب ئازەرسینان، چالاکی سیاسیی تورکی ئازەری، ئەشکبووس تالبی و عەلی بەهری، له‌ چالاکانی سیاسیی تورکی قەشقایی کۆبوونه‌وه‌و له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسی‌یه‌کانی ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لەوکۆبوونەوەیەدا، حه‌سه‌ن حاتەمی له‌باره‌ی بە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شووڕاکان و گریمانه‌کانی خوڵقاندنی فەزای نوێ کورتە باسێکی بە پێشنیاری بەشداران پێشکەش کرد.
ناوبراو کە پتر لەسەر هەڵبژاردنی سەرکۆماری دوا، لە بەشێک لە قسه‌کانی دا گو‌تی هەڵبژاردنی رووحانی تەنیا کەسی ڕێگە پێدراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو کە، زۆربەی دەنگدەرانی گەلانی ئێران بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ خامنەیی ڕێبەر، دەنگیان پێ‌دا.
ئەو گوتی نیزیک ١٩ میلیون دەنگ بە رووحانی‌و پتر لە ١٤ میلیون کەس کە دەنگیان نەدا، "نا" کوتنێکی گه‌وره‌ بە دژی بەڕێوەبەری ویلایەتی موتڵەقەی فەقیە و نیزامی‌یەکان، ناڕەزایەتی بە گرانی و ئاوسان، بێکاری و بێدەرتانی ژیانی زۆربەی خەڵکانی ئێران، دژایەتی لەگەڵ سیاسەتی ئەمنییەتی و ئەتۆمی و کەلک وەرگرتن لە دەرفەتێک بۆ ڕەخسانی خەباتی مەدەنی بوو.
ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب گوتی قبووڵی دەنگەکانی نێو سندووقەکان‌و بێدەنگ کرانی ‌هێز نیزامی‌یەکانی مافیایی‌و شووڕای نیگابان، شێوە جامە ژارێکی قه‌تره‌یی بوو کە بەناچاری خورایەوە، یا بە بۆچوونێکی دیکە مودیرییەتی زیرەکانەی عەلیی خامنەیی و کەم‌خەسار کردنی ناڕەزایەتیی شاراوەی بەرینی خەڵک لەبەرانبەر بەڕێوەریی دیکتاتۆڕی نیزامی ئیسلامی سیاسی شیعە دا، بوو.
شایانی باسه‌ که‌ بیروڕای زۆربەی بەشدران‌و چۆنیەتیی کەلک وەرگرتن لەو فەزایە، کاری هاوبەش و بەردەوام و شکڵ دان و بەرین کردنی کۆبوونەوەکان، کاری میدیایی هاوبەش بەپێی ئیمکان و ناساندنی تێکۆشانی نەتەوە نافارسەکان بە کاربەدەستەکانی ئەمریکایی بە پێی توانا و لابی گەری، چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
washngton2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1001 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact