. . . .


6 Jul 2013

کۆبوونەوەی وەڤدێکی حدک لەگەڵ ڕێکخرواوەیەکی داکۆکی کاری مافی پەناب???


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی ٤ی ژونی ۲٠۱۳ وەڤدێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سویس، ، بە سەرپەرستی بەڕێز مامۆستا عەزیز ئەحمەدی، لەگەڵ وەڤی ڕیکخراوی (ئاوگن ئاوڤ) پێکهاتوو لە بەڕێزان: خاتوو میلانا ویگ، خاتوو یودیت و خاتوو ڕۆت کۆ بوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیە دا لە لایان وەڤدی حیزبەوە بە وردی باسی کێشەی پەنابەرانی کورد لە سویس کرا و هۆی ئاوارە بونیان و ناچار بوونیان بۆ پەناخوازیان بۆ وەڤدی خانەخوێ ڕوون کرایەوە، هاوکات ئاماژە بە ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ کرا کە ڕۆژانە لە ئێران و لە لایەن داودەزگاکانی ڕژیمی ئیسلامی دژ بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە گشتی و ڕۆڵەکانی گەلی کورد بە تایبەتی ئەنجام دەدرێن. لە لایان وەڤدی بەرابەریشەوە دوای ئەوەی بەگەرمی بەخێرهاتنی هەیئەتی حیزب کرا، زۆر بە وردی سەرنج درایە بابەتە باسکراوەکان و بڕیاری بەدواداچوونی کێشەی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دا.
شایانی باسە کۆبوونەوەی ئاماژە پێکراو لە لایان هاوڕێ ڕحمان مەحەمەدی،یەوە ڕێک خرابوو.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 723 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact