. . . .


5 Jul 2013

چەند چالاکی کومیتەی حدک لە ئەیالەتی تێنێسی ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: لە ڕێکەوتی ٢٥ی جوونی ٢٠١٣ دا، لەنێوان هەیئەتێکی حدک کۆمیتەی نەشڤیڵ و کەرتی رێکخستنی یەکیەتیی نیشتیمانی، لە شاری نەشڤیڵ ناوەندی ئەیالەتی تێنێسی، چاوپێکەوتنێک ئەنجام درا. لەو دیدارە دا، مەسەلەی پێوەندییەکانی نێوان کۆمیتەی حیزب لە نەشڤیل و کەرتی رێکخستنی یەکیەتی لەوشارە تاوتۆێ کرا. سەبارەت بە چۆنییەتی هاوکاری رەوەندی کوردی لەو دەڤەرە لەنێوان بەشدارانش باسی لێکرا.
لەو چاوپێکەوتنە دا بەڕێز حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری حیزب و ئەندامانی کۆمیتەی نەشڤیل(حسێن محەممەدی بەرپرس، ئازاد حیکمەت، یۆسف مەولوودی، حەسەن نازی و عوبیدوڵلاپوور، ئەندامانی کۆمیتە)، و لە لایەن کەرتی رێکخستنی یەکیەتی، بەڕێزان: جەمیل سەمین، ئازاد سەمین و ڕێباز قەرەداغی بەشدار بوون.
هاوکات بەڕێز دکتور کرمانج گوندی مامۆستا زانستگا، تێنێسی ستەیت بەشدار بوو و باسی بەشێک لە ئەزموونەکانی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ ڕەوەندی کوردی کرد. ناوبراو کۆبوونەوەی هەموو کوردانی لەوناوچەیە دا، لەژێر هەر ناوێک بە پێویستی هەنووکەیی زانی.
لە رێکەوتی ٤ ی جولای ٢٠١٣- کە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا، کۆبوونەوەیەک لەنێوان حدک کۆمیتەی نەشڤیل و پارتی دێموکڕاتی کوردستان ناوچەی نەشڤیڵ چێ بوو. لەو کۆبوونەوەیە دا، حەسەن حاتەمی و هەیئەتێکی کومیتەی حیزب لەو ناوچەیە بەشدار بونو. لە لایەن، پارتی دێموکراتی کوردستان- ناوچەی نەشڤیڵ، کامیل چلکیی بەرپرسی کومیتەی پارتی و هەیئەتێک بەشدارئ کۆبوونەوە بوون. جێگای ئاماژەیە کە ئەو کۆبوونەوەیە لە بارەگای ناوچەی نەشڤیڵی پارتی دێموکڕات ئەنجام درا.
لەو دانیشتنە دوستانەیە دا پێوەندی نێوان دوو رێکخراوی دێموکراتی لەمێژینە دوو بەشی کوردستان (رۆژهەڵات و باشوور)، تاوتوێ کردنی چۆنییەتی هاوکاری ڕەوەندی کورد لە نەشڤیل باسیان کرا. ئەو کۆبوونەوەیە پتر لە ٢ کاتژمێری خایاند و وتووێژێکی پڕ ناورۆک و بەسوود بۆ لێک نزیکبوونەوەی کوردەکانی دانیشتووی نەشڤیل و دەرووبەری کرا. هەردوو لایەن خوشحاڵ بوون لەو کۆبوونەوە و ئامادەییان بۆ درێژەی هاوکاری کردن دەربڕی.
شەوی پێنج شەممە رێکەوتی ٤ ی جولای بۆ دووهەمین جار لەگەڵ بەڕێز د. کرمانجی گوندیی چاوپێکەوتن ئەنجام درا. ناوبراو وێرای دەبڕینی ڕەزامەندی خۆی سەبارەت بە کوڕیادی ٢٤مین ساڵوەگەڕی تێڕۆڕی د. قاسملوو و هاوڕێیانی لە ٣٠ جوون و باس لە وەزعی کوردستان و ئێران، کورتەباسێکی سەبارەت بەڕووداوەکانی میسر و باشووری کوردستانی کرد.
د. گوندیی ئومێدەوار بوو بەنزیکبوونەوەی یا هاوکاری کردنی هەر دوو حیزبی دێموکڕات ئەگەر یەکگرتنەوەش جارێ نەکرێ، دەتوانێ گاریگەری گرینگی لەسەر کۆبوونەوەی زۆربەی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری یەکتر دەبێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی نەشڤیڵ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 885 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact