. . . .


25 Jun 2013

بەشداری حدک لە رێوڕەسمی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کانادا


ناوەندی هەواڵ- کانادا: دوای نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٣ ی جوونی ٢٠١٣، کومیتەی کانادا،ی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمونیستی ئێران- کۆمەڵە لە پارکی مۆرنینگ سایدی شاری تۆرۆنتۆ،ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزگرتن لە یادی رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەڕێوەبرد. لەو ڕێوڕەسمە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە، نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و ئەندام و لایانگرانی کۆمەڵە ئامادە بوون، چەندین پەیامی پیرۆزبایی پێشکەش کرا.
لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستان- کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کاناداشەوە، بەڕێز جەعفەر موقەدەم بەرپرسی کۆمیتە، بەشداری لەو یادە دا کرد و پەیامی پیرۆزبایی حدک پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد. هاوڕێ کاک جەعفەر وێرای بەرز نرخاندنی خەبات و بەرخۆدانی هەموو تێکۆشەرانی رێی ئازادی و مافی نەتەوایەتی، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەی لە هەموو پێشمەرگە و ئەندام و لایانگرانی کۆمەڵە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان بە گشتی و ئەو ڕێکخراوەیە بە تایبەتی خواست.
hdk-komala1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 5375 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact