. . . .


24 Jun 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریش،ی حدک لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ی ن ک لەو


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەربانگهێشتی ڕەسمی ڕێکخراوی پارێزگای ئۆبەرئۆسترایشی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش بەشداری یادی ٣٨ ساڵەی یەکیەتی نیشتیمانی کرد.
لە و ڕێورەسمە کە لە ڕێکەوتی ٢٣/٦/٢٠١٣ لە سەیرانگایەکی نیزیک شاری لینتز بەڕێوە چوو و نوێنەرایەتی زۆربەی هێزەکوردستانیەکان بانگهێشت کرابوون، نوێنەری حدک کۆمیتەی ئوتریش کاکە پەرۆش قادری پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە وڵاتی ئوتریش گەیاندە هاوڕێیانی یەکییەتی نیشتیمانی لەم دەڤەرە.
پێویستە بگوترێ دۆستانی و لاینگرانی حیزبی بەشداری ئەو ساڵیادەیان کرد و لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێورەسمەکەدا توانیان لەگەڵ نوێنەرایەتی هێزەکوردستانیەکان بکەونە پەیوەندی و ئاخاوتن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش
hdk-ynk2013-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 898 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact