. . . .


20 Jun 2013

دیداری نیوان کومیتەی حدک و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ژۆئەنی ٢٠١٣ی زایینی، دیدارێکی دۆستانە لە نێوان هەردووک کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کومەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێراندا لە وڵاتی سویس پێکهات. لەو کۆبوونەوەیەک دا هەیئەتێکی حدک بە سەرپەرستی مامۆستا عەزیز ئەحمەدی، چاویان بە هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان بە سەرپەرستی بەڕێز خالید حەسەنزادە کەوت و باس لە ئاڵووڕ و رووداوەکانی کوردستان و جیهان کرا. تەوەری سەرەکی ئەو کۆبوونەوەیە داڕشتنی پلان و بەرنامەیەک بوو بۆ زیاتر لێک نزیک بوونەوەی ئەو دوو لایەنە و هاوکات هاوکاری و هاریکاری زیاتر لە گشت بووارەکاندا، بە شێوەیەک کە قازانجی بۆ کێشەی رەوای گەلەکەمان و بەرەو پێشچوونی کارەکان لە وڵاتی سویس هەبێت. لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا هەردووک لا پێیان لە سەر دۆستایتی و نزیکایەتی زیاتر و چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی زیاتر لە داهاتوو دا داگرتەوە.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
hdk-komele2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 761 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact